سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٨ ـ ١٠ ـ ٢٠١٨ هەیئەتێکی حیزبی دیموکرات  بە سەرپەرەستی حەمید تەیموری نوێنەری پێوەندییەکانی حیزب لە وڵاتی سوید سەردانی  نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەڕێز بەختیار عەبدولرەحمان نوێنەری پیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لە وڵاتی سوید کۆبوونەوە. بە کورتی لەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا کۆمەڵێک باس کە پێوەندی بە کوردستانەوە هەبوو ئاڵۆگۆڕکران و لەو بوارەدا بیروڕایان لەسەر ئاڵۆگۆڕەکانی کوردستان باس کرد کە بریتین لە:

ـ کێشەو گرفتەکانی نێوان حیزبە کوردیەکان و یەکرێزی نێو ماڵی کورد

ـ قوربانی دان و یەک قبووڵ کردن و پاراستنی دەسکەوتەکان

ـ هەڵبژاردنەکان و کێشەی نێوان حیزبەکان  و شەڕی کورسی و دەسەڵات بە گشتی

ـ هەلومەرجی ناوچەکە و ئاڵوگۆڕەکان لە داهاتوو کە کورد چۆن کەڵک لەو هەلومەرجانە وەربگرێ و ئەرکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی بۆ کوردانی سوید و دەوروبەر و سەفەر کردن بۆ وڵات و پێویستیەکان چی دەبن و زۆر خاڵی تر هاتنە بەر باس و گفتوگۆکردن.

ـ پاڵپشتی نوێنەرایەتی حکومەت لە چالاکی و پرۆژەی بەکەڵکی کوردانی سوید و دەوروبەری

هەروەها هەیئەتی حیزب زۆر سپاسی بەڕێز بەختیار عەبدولرەحمانیان کرد بۆ ئەو مێواندارییە و لە لای خۆیەوە ناوبراو زۆر سپاسی هەیئەتی حیزبی کرد و جەختی لە چاوپێکەوتن کردەوەو سپاسی هاوبیری و هاوکاری حیزبی کرد لە هەموو بوارەکاندا لە وڵاتی سوید و تەنانەت کوردستانیش. ئەم دیدارە لە کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ تاکو ٥ی پاش نیوەڕۆ درێژەی کێشا.