بەرێوەچوونی گردبوونەوەی ئەندامانی یەكێتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ( سوید و نرویژ ).

بەرێوەچوونی گردبوونەوەی ئەندامانی یەكێتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ( سوید و نرویژ ).

رێکەوتی ١٥/٩/٢٠١٨ کاک ساڵح پالانی بە نوێنەرایەتی کومیتەی گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە گردبوونەوەی یەکێتی لاوانی ولاتی نروژ و سوید کرد و لە سمینارێکدا باسیکی پێشکەش بە بەشدارانی گردبوونەوەکە کرد. سەرەتای دەست خۆشی لە کومیتەکانی یەکێتی لاوانی ولاتی سوید و نرۆژ کرد بۆ پێکهێنانی ئەو گردبوونەوەیە و بە هەنگاوێکی پیویست و بە ئاڵ وگۆڕی بیرورا بۆ راپەراندنی کارو باری لاوان لە هەر دوو کومیتەی سوید و نروژ دەتوانن کاری باشتر بکەن .

تەوەری باسی سمیناری کاک ساڵح پالانی  ئەم خالانەی خوارەوەی لە خۆ گرتبوو.

– باسێکی لە سەر مێژووی دابەش بوونی کوردستان بۆ یەکەم جار لە سەردەمی ئیمپراتۆری عوسمانی و شا ئیسماعیلی سەفەوی، جارێکی تر کوردستان لە دوای شەری یەکەمی جیهانی دابەش کرا لە نێوان حکومەتی عیراق و سوریا کە هەر ئەو کاتە بە پشتوانی زلهێزەکانی ناوچە دامەزران.

– شەری دووهەمی جیهانی ، دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژکاف) و دامەزراندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٥ی گەلاویژی ١٣٢٤.

– دوای ماوەیەکی کورت لە دامەزراندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە پێشەوایی رێبەری بە توانای گەلی کورد، پێشەوا قازی مەحەممەد لە ٢ی رێبەندانی ساڵی دواتر بۆ یەکەم جار کۆمارێکی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات راگەیەنرا و دەستی بە کاری حکومەتداری بە هەموو دام و دەزگای رەسمی و پیویست بۆ راپەراندنی ئەرکی مێژوویی کۆماری کوردستان.

– ئیشارەت بە هەندێ لە دەستکەوت و بەرهەمی کاری ١١ی مانگ لە تەمەنی کورتی کۆماری کوردستان دا.  دەست نیشان کردن و داهێنانی ناوی پیرۆزی پێشمەرگە، هەڵ کردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان،سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب،  دامەزراندنی یەکێتی ژنان و یەکێتی لاوان، لە چاپ دانی چەندین رۆژنامە بە زمانی شیرینی کوردی، خوێندن و نووسین لە قوتابخانەکان بە زمانی کوردی، بووژاندنەوەی هۆشیاری و هەستی نەتەوەیی. کۆڕگێر لەم بەشەدا  کاروچالاکی یەکیتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی گرێ دا بە ئەو سەردەمەی کە یەکیتی لاوان لە تەمەنی کورتی پردەسکەوتی کۆماری کوردستان دەستی پێ کرد و تاکوو ئێستاش بە سەربەرزییەوە هەر درێژەی هەیە و لە داهاتووشدا هەر درێژەی دەبێت. پالانی هەروەها ئیشارەی بە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی خەباتی شۆڕشگێڕی پڕهەورازو نشێوی یەکێتی لاوانی دیمۆکرات لە دوای رووخاندنی کۆماری کوردستان کرد.

– ناوبراو لە سەر ئەرک و هۆشیاریی نەتەوەیی لاوانی کورد بە گشتی و لاوانی رۆژهەلاتی کوردستان بە تایبەتی لەم قۆناغە هەستیارەی خەبات و پر لە ئال وگۆڕە ی ناوچەکە، ئیران و کوردستان پێ داگری کرد و ئەرک وتوانایی لاوانی کوردی وەک دینامۆیەکی بە هێز و کاریگەری لە بەرەو پێش بردنی خەباتی شۆڕشگیریی و نەتەوەیی دا باسی لێ کرا.

– تەوەرێکی دیکەی باسەکانی کاک ساڵح پالانی لە سەر خۆ پێگەیاندن و روو لە ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆ و خۆ وە بارهێنان ، ناسینی شوناس و ناسنامەی نەتەوەیی، کەڵک وەرگرتن لەو دەرفەتە نایابانە بۆ فێربوون و وەدەست هێنانی سەرکەوتن و زانست و زانیاری.

-بەشداری کردن لە بۆنە حیزبی و نەتەوەییەکاندا زیاتر هاندەرتان دەبێ بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە دۆزی رەوای گەلەکەتانەوە.

-لە کۆتایی دا بەشداران چەندین پرسیاریان ئاراستەی کا ساڵح پالانی کرد و ناوبراو بە تێرو تەسەلی وەڵامی گۆنجاوو شیاوی بەشدارانی دایەوە.