بەشداری لە کۆڕیادی شەهیدانی ٨ی سپتامبر لە ستۆکهوڵم

هاوبەستەگی و هاودەردی دەگەڵ هاوڕێیانمان بە مەبەستی مەحکوم کردنی مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێمۆکرات لە کۆیە و ڕێزگرتن لە خەباتکارانی شەهیدان و بریندارانی ئەم کارەساتە، کومیتەی گشتی حیزب بڕیاەی دا ڕێ و ڕەسمی یادی شەهیدانی میکۆنوس کە هەر لەم ڕۆژەدا بەڕیوە دەچوو، بەرنامەکە نێو کاتژمیر زووتر و دەست پێبکات و نێو کاتژمێریش زووتر تەواو بێت. هەر وەها لە سەر داوا و بڕیاری کومیتەی گشتی لە سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و دۆستان و میوانانی بەشداری لەم ڕێ و ڕيسمەدا کە نزیک بە ٣٠٠ کەس دەبوون چووین بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی پرسەی هاوڕێیانمان و بنەماڵەی شەهیدان. لەم ڕێ و ڕەسـمەش کە خەڵکێکی بی ژمار لە کەسایەتی سیاسی، کۆمەڵایەتی و نوێنەری حیزب و ڕیکخراوەکان و لە هەموو چین و توێژەکان بەشدار بوون، وێڕای ئەوە بە پێشوازییەکی گەرم بێ وێنە لە لایەن بەرپرسان و بەشدارانەوە و وەرگیراین و خێرهاتن کراین، پەیامی پشتیوانی و سەرەخۆشی و هاودەردی کومیتەی گشتی حیزب لە لایەن خاتوو مەستوورەی سوڵتانی پێشکێش کرا و لە لایەن بەشدارانە بە بەرز و بەرپەرسانە نرخێنرا