خۆپێشاندان لە شاری یوتەبۆری

خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری لە مانگ گرتنی سەراسەری کوردستانی ڕۆژهەلات و  ئیدانه‌كردنی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دێموكرات و له‌ سێداره‌دانی سێ لاوی كورد به‌ ده‌ستی ڕێژیمی كۆماری تیرۆریستی ئیسلامیی ئێران له‌ شاری یوتوبۆری وڵاتی سوئێد بەڕێوە چوو.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ١٢ئاگوستی،‌ كاتژمێر٥ی دوای نیوه‌ڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆپشتیوانی لە مانگرتنی سەراسەری ناوخۆی وۆڵات و ئیدانه‌كردنی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دێموكرات و له‌ سێداره‌دانی سێ لاوی كورد به‌ ده‌ستی كۆماری تیرۆریستی ئیسلامیی ئێران له‌ شاری یوتوبۆری، له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسیەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی و کوردستانی هەرواها رێکخراوە چەپەکانی ئێرانی و دانیشتوانی ئەو شارە به‌ڕێوه ‌چوو.

سەرەتا  لە لایەن بەرێوەبەرانی ئەم گردبونەوەیە له‌ سێداره‌دانی سێ لاوی كورد  وهێرشی موشەکی بۆ سەر بنەکاکەنی حیزبی دێموکرات مەحکومیان کرد و هەرواها پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ مانگ گرتنی سەراسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئینجا لە لایەن زۆربەی لایەنەسیاسییەکانی بەشدار لەو گردبونەوەیەدا بەو بۆنەوە پەیام بە زوبانەکانی کوردی و سوئێدی خوێندرانەوە.

هەر واها لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو شارە بەرێز سیروس رەئوفی بۆ بەشدارانی ئەم ئاکسیۆنە قسەی کرد و وێرای مەحکووم کردنی جنایەتەکانی حکوومەتی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ گیانی پاکی شەهیدان بەڵێنیان نوێ کردەوە کە تا سەر وەفادار و درێژەپێدەری رێبازیان بین.

هاوکات لە گەڵ بەرێوەچوونی خۆپێشاندانەکە بەشداربوان بە دروشم کوتنەوە بەزوبانی سوئێدی و کوردی و فارسی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕق و بێزاریی خۆیان لەو رێژیمە دەربڕی.   خۆپێشاندانەكە پاش ٢ كاتژمێر كۆتایی پێھات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی یوتوبۆری