خۆپێشاندانی بەرین لە بەردەم پارلەمانی سوید

ڕۆژی چوار شەممە ١٢ سپتامبری ٢٠١٨ کومیتەی هاوکاری هیزە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە هاوکاری کومیتەی هاوکاری هیزە سیاسییەکانی کوردو کوردستانی لە سوید  و فیدراسیونی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە بەردەرکی پارلەمانی سوید بە بەشداری خەڵکیکی بەچاو  خۆ پێشاندانێکیان بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزب و ئیدامی زیندانیانی سیاسی کورد ئەنجام دا.  سەرەتای خۆ پێشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب  دەستی پێ کرد.

لە ئەو خۆ پێشاندانەدا چەندیین پەیام خویندرایەوە

پەیامی فیدراسیونی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید

پەیامی ناوەندی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کومیتەی هاوکاری هیزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە سوید

پەیامی کۆمەلە حیزبی کومونیستی ئێران

پەیامی ئەندام پارلەمانی سەر بە سوسیال دێموکراتەکانی سوید

پەیامی یەکیەتی ژنانی دیموکرات کوردستان

شایانی باسە هەموو ئەو پەیامانە دا هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنەکانی حیزب مەحکووم کرابوو، لە هەمان کاتدا داوا لە حکوومەتی سوید و هێزە دیموکرات و ئازادیخوازەکانی جیهان کرابوو کە لە بەرامبەر هێرشی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی و پێشیل کردنی مافی مرۆڤ بێ هەڵویست نەبن و دەست درێژییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەباتکارانی ڕۆژهەلات مەحکووم بکەن.

لە بڕگەیەیکی دیکەی ئەو خۆ پێشاندانەدا هونەرمەدی ناسراوی نەتەوەکەمان ناسری ڕەزازی سروودی ئەی شەهیدانی پێشکەش کرد. لە کۆتایی بەرنامەکەدا خۆپیشاندران سپاس و پێزانینی خویان پێشکەش بە خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان کرد کە بە دەم بانگەوازی ناوەندی هاوکاری هێزەکانی ڕۆژهەلاتەوە هاتن و بە یەک هەڵیستی جارێکی دیکە سیاسەتی زەبرو زەنگی کۆماری ئیسلامی و هێڕش بۆ سەر شۆڕشگێرانی نەتەوەکەن مەحکووم کردو بێزاری بە کردەوەی خویان لە ئەو ڕژیمە دەربڕی.

ئەو خۆ پێشاندانە دوایی دوو کاتژمێر کۆتایی پێ هات.