سەردانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی سوید

سەردانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی سوید

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٠/ ٩/ ٢٠١٨ نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان حەمید تەیموری لە وڵاتی سوید سەردانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی سویدی کرد و لەگەڵ دانییەل پێترشون Daniel Pettersson کۆبوویەوە.مەبەست لەم سەردان و جاوپیکەوتنە،  شی کردنەوەی ئەو ئاڵۆزیانەی کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئێران مووشەک بارانی بارگاکانی حیزبی دیموکرات لە کۆیە کردووە بە ئامانج و ١٦ کەس شەهید و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بووە. ئەم دیدارە کە نیو کاتژمێری خایاند نوێنەری حیزب بە وردی باسی بۆردمانەکەی بۆ بەڕێز پێترشوون باس کرد و لە هەمان کات دا بەیاننامەیەکی پێشکەش بە ناوبراو کرد و ناوبراویش بەڵێنی دا کە بیخاتە بەردەستی وەزیری دەرەوە خاتوو مارگووت والسترۆم. بە کورتی ناوەڕۆکی بەیاننامەکە ئەمەی خورەوەیە:

سەرەڕای بارگاکانی حیزبی دیموکرات لە کۆیە کە زیانی گیانی و مادی زۆری لێکەوتووەتەواتە بووەتە هۆی کوشتنی ١٦ کەس و زیاتر لە ٤٠ بریندار، هاوکات سێ زیندانی سیاسی کوردیس بە ناوەکانی رامین حوسەین پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی لە بەندیخانە ئێعدام کردووە. هەر لە مانگی ئاگوستی رابردووش  رژیمی ئاخوندی سزای ئێعدامی بە سەر  ١٥ کورد دا سەپاندووە.

دوو هەفتەی ڕاببردوو سپای پاسداران لە مەریوان ئاگریان بەدایە دارستانەکانی مەریوان و هاوکات چوار چالاکی ژینگەپارێزیان سەهید کرد کە شەریف باجوەر یەکیک لەوانەیە.

سەرەڕای ئەمانەس خەڵکی ئێران و کوردستان وەزاڵە هاتوون و بەردەوام لە شەقامەکانی خۆپێشاندان دژی رژیمی ئاخوندی ئەنجام دەدەن ئەم هێرشانە ئەوە پیشان دەدەن کە رژیمی پەت و سێدارە پلانی بەرینتر و مەترسیدارتری پییە و بە جۆرێک دەیەوێ شۆڕشی کوردانی ڕۆژهەڵاتی پارچەکەنی تری لەت و پەت بکا و دەسڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا بسەپێنێ. لە وتووێژەکاندا رژیم باسی ئەوە دەکا کە ئەو چەکانەی بۆ بەرگری لە خۆی کەڵک وەردەگرێ و هەر بەو جۆرەش کە بەرنامە ناوەکیەکەی دەیەوێ لە ناوچەکە بەکاری بێنێ ئەگەر سەرکەوتووبن و ئەو چەکانە بەدەست بێنن.

هەر بۆیە ئێمە وەک حیزبی دیموکرات داوا دەکەین لە دەوڵەتی سوید و هەروەها کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ڕێکخراوە خاوەن دەسڵاتەکان  دەستەووەسان نەوەستن بۆ پێشگرتنی مەترسیەکانی ئیران هەنگاوی جیدی هەڵبگرێ و ئەو کردەوانە مەحکوم بکەن. چوونکە کوردەکانی ڕۆژهەڵات دانیشتووی کەمپەکانی باشوری کوردستان گیانیان لە مەتسی دایە و ڕۆژ دوای ڕۆژ فەرماندەی سپای پاسداران هەڕەشەی لە ناوبردنی ئۆپوزیسونی دژبەری خۆیان لە باشوور دەکەن.

شایانی باسە زۆربەی ئەو کەسانە کە بریندار بوون خەڵکی سیڤیل و ژن و منداڵن. ئەم بریندارانە و خەڵکانی تری کەمپەکان پێوستی خێرایان داو دەرمان و یارمەتی تریش هەیە. هیواداری سوید کۆمەڵگای نێونەتەوەی کاریگەریان هەبێ و فشار بۆ رژیمی ئاخوندی بگرن و چی لە توانایان دا هەیە  دریغی نەکەن.

ىەڕێز دانییەلیش دوو پاتی کردەوە کە ئەو بەیاننامەیە بگەیەنێتی سەرەوەو ئەوەی پێیان دەکرێ ئەنجامی بدەن. ناوبراو باسی ئەوەشی کرد کە لە سوید خەریکی هەڵبژاردن و ئێستا نازانن لە داهاتووی سوید چی ڕوودەدا. بەڵام ناوبراو لە وەزارەتی دەرەوە بەردەوامن لە کاری خۆیاندا.

نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبیش حەمید تەیموری سپاسی ناوبراوی کرد بۆ ئەو کاتەی کە خێرا بە ئیمەی داوەو هیوای سەرکەوتنی لە کارەکەیدا خواست. ئەم جاوپیکەتنە کاتژمیر یەک و نیوی دوای نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر دووی خایاند.

 

هەر لە هەمان ڕۆژدا واتە ڕۆژی دووشەممە ، کاتژمێر ٣ی پاس نیوەڕۆ نوێنەری پێوەندییەکانی حیزب حەمید تەیموری چووە بارەگای سوسیال دیموکرات و هەمان بەیاننامەی تەسلیمی نوێنەری پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی سوسیال دیموکرات بەڕێز یوهان هاسێل Johan Hassel کرد. هەڵبەتە پیشتر بە تەلەفون هەلومەرجەکەی بۆ بەڕێزیان شی کردبووەوە. ناوبراو پێی باش بوو کە ئەو بەیاننامەیەیان پێشکەش بکرێ و زۆر سپاسی نوێنەری حیزبیان کرد.

هەرچەند هەر هەمان ڕۆژی مووشەک بارانی بارەگاکانی حیزب لە کۆیە لە لایەن رژیمی ئاخوندی، ناوبراو هاوکارەکەی لە بەیاننامەیەکدا ئەو کردەوە تێرۆریستییەی رژیمی ئاخوندییان مەحکوم کرد.

سوید / ستۆکهۆڵم

١٠/٩/٢٠١٨