ئاگاداری خوپیشاندان لە شاری ستوكهۆلم

ئاگاداری خوپێشاندان لە شاری ستوكهۆلم

هەروەک ئاگادارن بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 8ی سپتامبری 2018 ڕێژیمی کوردکوژ و تێرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران سێ کەس لە لاوانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی کورد بە ناوەکانی زانیار ،لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن پەناهی لە سێدارەدا و چەند کاتژمێر دواتر لە کردەوەیەکی دیکەی جنایەتکارانەدا بە موشەکی دوورهاوێژ هێرشی کردە سەر بنکەوبارەگاکانی حیزبی دێمۆکڕات و بەداخەوە بوو بە هۆی شەهید و برینداربوونی دەیان کەس لە کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، لەو پێوەندییەدا بۆ شەرمەزارکردن و مەحکووم کردنی ئەو کردە دژی ئینسانی و دژی مرۆڤایەتیەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکات بە مەبەستی وەفاداری و ڕێزگرتن لە گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدە، ناوەندی هاوکاری هێزەکانی ڕۆژهەڵات بە هاوکاری کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی و فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان  لە شاری ستۆکهۆڵم خۆپێشاندانێک بەڕیوەدەبات .

لە ڕێگای ئەو ئاگادارییەوە ،داوا لە هەموو ئازادیخوازان و نیشتمان پەروەرران بەتایبەت ،داوا لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەمان دەکەین کە چالاکانە لە ئەو خۆپیشاندانە بەشداری بکەن. بەشداریتان ڕێزگرتنە لە گیانی پاکی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمان.

تێبینی: تکایه تەنیا ئاڵای کوردستان لەگەڵ خۆتان بێنن.

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨

کاتژمیڕ ١٧-١٩ واتە کاتژمیر ٥ی ئێوارە تا ٧
شوێن: مینت تۆریەت بەردەرگای پارلمانی سۆئێد. MYNTTORGET

بۆ ئاگاداری هەموو خوێنەرانی بەڕیز ئەو خۆپیشاندانە بە هاوکاری هیزەکانی ڕۆژهەلات، کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکان و فیدراسیونی کومەڵەکوردستانییەکان پێک دێت.

بەشی تەشکیلاتی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران سۆئێد.