ئاگاداری کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

هەروەک ئاگادارن سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە ٨ سپتامبری ٢٠١٨  کۆماری جرم و جەنایەتی  ئیسلامی بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە کۆیە دایە بە مووشەکباران و بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە خەڵکیکی زۆر لە تێکۆشەرانی دیموکرات لە ئەو کردەوە تیروریستییەی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەست دا. کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێرای مەحکووم کردنی ئەو کردەوە دژی ئینسانی و دژی کوردەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنەکەکانی حیزب لە کۆیە سەرەخوشی لە هاوڕییانی دێموکرات و تەواوی بنەماڵە و هاوسەنگەرانیان دەکەین و خومان بە بەشداری ئەو خەممە دەزانین. لە هەمان کاتدا کومیتەی گشتی حیزب بۆ هەر چەشنەهاوکارییەکی هاوبەش لە گەڵ هەموو هێزەکانی ڕۆژهەڵات ڕادەگەیەنین و ئامادە هەموو هاوکارییەکی هاوبەشین.

لە ئەو پیوەندییەدا هەموو لایەک لە رەوتی هاوکارییە هاوبەشەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاگادار دەکەینەوە.

سلاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ٨ سپتامبر و هەموو شەهیدانی کوردستان

کومیتەی  سویدی  حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

٢٠١٨٠٩٠٩