ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوربانی ترۆریزمی ناودەولەتی

سیمنارێک لە سەر ڕۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن ریکخراوی سوسیاڵدیموکراتی کوردی لە شاری یوتوبۆری لە رێکەوتی 2018-08-25 کاتژمێر چواری ئێوارە بە بەشداری چوار لایەنی سێاسی ڕۆژهەلاتی کوردستان کە پێکهاتبون لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆرسگێری زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان  بەرێوە چوو. هەرواها ئێمە وەک کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی یوتوبۆری لە شاری یوتوبۆری یەکەک لەو چوار لایەنە سیاسییانە بوین کە بەشداری ئەو سیمنارە بوین.

تەوەری باسەکە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوربانی ترۆریزمی ناودەوڵەتی بوو. لەو سیمنارەدا کە نوێنەری هەر چوار لایەنەکە لە پانێلەکەدا بەشداریان کردووە وهەر یەکە باسێکی لە سەر کۆماری ئیسلامی و ترۆرە ناوخۆیی وناو دەولەتییەکانی بە وردی باسیان لە سەر کردووە. هەر واها لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی یوتوبۆری بەرێز سیروس رەئوفی ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە شاری یوتوبۆری لەو پانێلەدا باسێکی تێرو تەسەڵی لە سەر تیرۆر بەگشتی و ئەنجامدانی بەکردەوە لە ماوەی چڵ ساڵی رابردوو لە ئێران بەتایبەتی لە سەر نەتەوەی کورد و تیرۆرکردنی رێبەرانی حدکا لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەڕیوە دەچێت باسی ڵێوەکرد. دوای چوار کاتژمێر بە پرسیارو جوابدانەوە سیمنارەکە کۆتایی هات.