بە بۆنەی ٢٥ گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە شاری ئیسكیلستونای وڵاتی سوید سمیناڕێك بەڕێوە چوو …!

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی  ۱۹/۸/۲۰۱۸ سیمینارێک سەبارەت بە یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەبات وتێکوشانی ئەو حیزبە لەشاری ئێسکلیستونا بە بەشداری دەیان کەس لە ئەندامان ولایەنگرانی حیزب و بە بەشداری بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی ئەندامی ڕێبەری حیزب و كومیتەی گشتی حیزب لە سوید و هەروەها نوێنەری هێندێک لە لایەنەسیاسییەکانی دانیشتووی شاری ئێسکیلستونا، لەلایەن کومیتەی حدکا لە شاری ئێسکیلستونا بەڕێوە چوو.

 

سەرەتای بەرنامە بەسروودی نەتەوایەتی ” ئەی رەقیب” لەلایەن کوڕی هونەری یەکێتی لاوان و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کورد وکورستان، بەتایبەت شەهیدانی تازەی ڕاسان دەستی پێکرد.

پاشان ” کەیومەرس خوسرەوی” وەک پێشکەش کاری سیمینارەکە بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و پاش پیروزبایی کردنی ئەو ڕۆژە مەزن و پێرۆزە، پارچە شیعرێکی لەهجەی شیرینی کەڵهوڕی پێشکەش کرد.

دواتر کورتە فیلمێک لەسەر خەباتی حدکا و ڕاسانی شاخ و شار پێشاندرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی سیمینارەکەدا پەیامی كومیتەی ئیسكیلستونای  حدکا لە لایەن بەرێز  حەبیب بەهرامی بەرپرسی كومیتەی حیزب لەو شارە پێشکەشکرا.

 

شایانی باسە لەو سیمینارەدا بەڕێزان ” مەلا موحەممەد جوانڕۆیی و د. ئیدریس ئەحمەدی” وەک کۆڕگێڕ بەشدارییان کرد و لە پێوەندی لەگەڵ ٢٥ی گەلاوێژ و حیزبی دێموکرات و خەبات و تێکۆشانی ئەو حیزبە و ڕاسان و هەروەها گرنگی لەیەک گرێدانی خەباتی شار و شاخ هەر یەکە و باسێکی گرنگ و پڕنێوەڕۆکیان پێشکەشکرد.

 

لە نێوئاخنی سیمینارەکەدا برووسکەی پیرۆزبایی ئەم حیزب و لایەنانەی خوارەوە پێشکەش کرا.

حیزبی شوعی كوردستان

پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا

ناوەندی یەکێتی کوردانی گشتی لە سوید

ماڵپەری خاكەلێوە

تەلەفزیونی ئازادی

کوتایی سیمینارەکە بە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی رێزلێنانی کومیتەی حدکا لە شاری ئێسکیلستونا بە هاوڕێیانی کۆڕگێڕ، سیمینارەکە کۆتایی پێهات.