ئاگاداری پرسە و سەرەخوشی خەباتکار کاک سەعید کویستانی

نامرن ئەوانە وا له دڵی میللەتا دەژین!

 

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، کاک سەعید کوێستانی، تێکۆشەری لە مێژینەی رێگای ئازادی و رزگاری گەلی کورد، دووای تەمەنێکی پر لە شانازی وتێکۆشان، ئەورۆ هەینی ٣ ی ئاگۆستی ٢٠١٨ لە وڵاتی سوئێد، شاری ئۆرەبروو، لە ناو کۆری بنەماڵە و خزمانی، چاوی بۆ هەتاهەتایە لە سەریەک نا و خەم و پەژارەیەکی زۆری خستە ناو دڵی خۆشەویستانی و كۆچی دوایی كرد

روحی شاد و رێگای پڕ رێبوار بێ!

بۆ رێز لێنان لە رۆحی ئەو گەوره پیاوەی رێگای کوردایەتی و ئازادی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، بە پێی ئیمکان و کات، دەتوانن تەشریف بێنن بۆ شوێنی بەخاکسپاردن یان شوێنی سەرەخۆشی. ئەگینا دەکرێ، بە تەلیفوون، بۆ دەربرێنی هاوخەمی و سەرەخۆشی، پێوەندی بکرێ بە بنەماڵەی کاک سەعید کوێستانی.

تەرمی پیرۆزی کاک سەعید کوێستانی لە شاری ئۆرەبروو لە گۆرستانی ڵێنگدبروو شیرکا، بە خاک دەسپێردرێ.

رۆژی بەخاکسپاردن:

رۆژی هەینی ، رێکەوتی ١٠ ی ئاگۆستی

کاتژمێری ١٤

پرسەو سەرەخۆشی کاک سەعید کوێستانی، پاش بەخاکسپاردنی، لە رستۆرانی ستوبێن لە شاری ئۆرەبروو بەرێوەدەچێ.

رۆژی هەینی ، رێکەوتی ١٠ ی ئاگۆستی

کاتژمێری ١٥

رستورانی ستووبێن، لە ستووبێن گاتانی ٢، لە شاری ئۆرەبروو

Begravningsplats: Längbro Kyrkogård, Församlingsvägen 2, 703 48 Örebro

Fredagen den 10 augusti kl. 14.00

Minnesstund: Restaurang Stubbengatan, Stubbengatan 2, 703 44 Örebro

Fredagen den 10 augusti kl.15.00