کومیتەی یەکێتی لاوان لە وڵاتی سوید، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڤییەن و ڕاسان، سیمینارێک لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ ـ ٧ ـ ٢٠١٦ی زایینی، کومیتەی گشتی یەکێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ڤییەن د.قاسملوو و هاوڕێیانی و شەهیدانی ئەمدوایانەی ڕاسان و حیزبی دێموکرات، سیمینارێک لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید بەڕێوە دەبات.
شایانی باسە لە بڕگەیەکی ئەو سیمینارەدا باس لەسەر ڕاسان و خەباتی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گرنگی ئەم شۆڕشە نوێیە دەکرێت.
وێرای ئەوەی کە هاتن بۆ هەمووانە، وەک هەمیشە چاوەڕوانی بەشداری کردنی گەرم و گوڕی ئێوەی ئازیز و خۆشەویستین.کات: 12:30 – 16:00
ڕێکەوت: 30 – 07 – 2016
سوێن: Folkets hus Hallunda
Borgvägen1
145 69 Norsborg