ئامریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران مانۆڕێکی دەریایی ئەنجام دا

کوردستان میدیا: هێزە دەریاییەکانی ئامریکا لە مانۆڕێکی تایبەتدا شێوازی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەلەمە خێراکانی کۆماری ئیسلامییان تاوتوێ کرد.

دەنگی ئامریکا بڵاوی کردەوە هێزەکانی ئامریکا لە ئاوەکانی فلۆریدا مانۆڕێکی تایبەتیان بە ناوی “هەڵمەتی چەکوشی” ئەنجام دا کە تێیدا شێوازەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەلەم خێرا و خۆکوژەکانی کۆماری ئیسلامییان لیک دایەوە.

ئەم بەلەمانە بە یەکێک لە مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاوەکانی کەنداو بەدژی هێزە دەریاییەکانی ئامریکا دەژمێردری.

لە مانگی ژانویەدا ناوێکی ئامریکایی لە گەرووی هۆرمۆز پاش ئەوەیکە هەستی بە مەترسی لەلایەن بەلەمەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە کرد ٣ تیری هۆشداری تەقاند و ناچاری کردن ئەو شوێنە بەجێ بهێڵن.

لێپرسراوانی ئامریکایی لە مانگی سێپتامبردا ڕایانگەیاند هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ درووست کردنی ئاڵۆزی لە ئاوەکانی کەنداو بەردەوامە؛ بەلەمەکانی سپای پاسداران بەبێ هیچ هۆیەک و تەنیا بۆ قەڵسە گێڕان لە ناوە ئامریکاییەکان نیزیک دەبنەوە.

لەم مانۆڕەدا کە لەلایەن ناوەندی هێزە هەواییەکانی ئێگلینی ئامریکا ساز درابوو نیزیک بە ٣٥ بەلەمی هاوشێوەی بەلەمەکانی سپای پاسداران کە تەیار بە تیربار بوون خرانە بەر تاقیکردنەوە و بە هێرشی هێلی کۆپتێر و جێتی شەڕکەر ڕووبەڕویان بوونەوە.

 

تێبينيى
ئامادەکردن...