دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ستۆکهۆڵم

دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ستۆکهۆڵم
رۆژی دووشەممە ٥ی فەوریەی ٢٠١٨ شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئێد سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم کرد، کە بە گەرمی لە لایەن نوێنەری هەرێم کاک بەختیار بێردمان پێشوازیان لێکرا.
هەر دوو لایەن لە کەش و هەوایەکی زۆر دۆستانەدا پرس و رایان لەمەر پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوئێد و هەروەها  کاروباری کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی سوئێد لەگەڵ کۆنسوولی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتەدا تاووتوێ کرد.
پاشان شاندی حیزبی دێموکرات کە پێکهاتبوون لە ئەمیری سوڵتانی نوێنەری پەیوەندیە کوردستانیەکانی حیزب لە وڵاتی سوئێد و هەروەها هاورێیان قادر مێهفەر بەرپرسی کۆمیتەی ستۆکهۆڵم، رامین خوسرەوی و حوسەینی رەسووڵی ئەندامانی کۆمیتەی ستۆکهۆڵمی حیزبی دێموکرات ئەو باسانەی خوارەوەی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان تاووتێ کرد؛
پەیوەندیەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا و کێشەی کەرکوک و ناوچە دابراوەکان.
باسێکی تێرو تەسەل لەمەر دەست تێوەردانەکانی رێژیمی تێرۆریستی ئیسلامی ئێران لە کوردستان و عیراق بە گشتی.
کێشەی سنوورەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران و گرتن و کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هەروەها باسێکی گرینگ لەمەر پیلانی دژی گەلیانەی و هەوڵەکانی ئەم دوایانەی رێژیمی ئێران بەهۆی چەند تاقمێکی گێرە شێوێن بۆ سەر حیزبی دێموکرات هێنایە بەرباس.
لەکۆتاییدا نوێنەری هەرێمی کوردستان سپاسی شاندی حیزبی دێموکراتی کرد و هەروەها هەردوولا  پێداگریان لەمەر گرینگیدان بە  پەیوەندیەکانی نێوانیاندا کردەوە.
تێبينيى
ئامادەکردن...