کونفرانسی شاری ئویرەبروو بە ڕیوەچوو

ڕۆژی شەممە ٢٧ژانویەی ٢٠١٨ کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئویرەبروو کونفرانسی ساڵانەی خوی بەڕیوەبرد. سەرەتا لە لایەن کاک سولیمان نەڵۆسی بە نوێنەرایەتی کومیتەی شار ویرای بە خێر هاتن کردنی ئەندامانی بەشدار لە کونفرانس، بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ڕاگرتنی خەلەکیک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان داوا لە کاک عومەر کاشانی کرا بۆ کردنەوەی کونفرانسە، ناوبراو وێرای بە خیرهێنان، خوشحاڵیی خویی دەربڕی کە ئەو ئەرکە بە ئەو سپیردرابوو. ناوبرا لە پیوەندی لە گەڵ کار و ئەرکی ئەندامانی حیزب سەرەنج و بۆچوونی خویی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ کونفرانس خواست.

لە بەشیکی دیکەی کاری کونفرانس دا کاک سولیمان نەلۆسی ڕاپۆرتی کار و چالاکیەکانی کومیتەی لە نیوان دوو کونفرانسدا بە کورتی باس کرد. لە بڕگەیەکی دیکەی کاری کونفرانس دا هاوڕییانی کومیتەی گشتی لە سەر دوایین ئاڵووگۆرەکان، و وەزعی ئیستای حیزب و کار و ئەرکی ئەندامانی حیزب باسیکیان پێشکەش کرد. لە ئاخرین بڕگەی کاری کونفرانس وێرای پەسەندکردنی راپۆرتی کومیتە، کومیتەیەک بۆ بەڕیوەبردنی کارەکانی حیزب لە حەوزەی ئویرەبروو هەڵبژیردرا.

 

تێبينيى
ئامادەکردن...