ەشداری شاندێکی حیزب لە کۆڕی ماتەمینی و بەخاکسپاردنی دایکی چەن ئەندامێکی حدکا لە شاری ئێسکلستونای وڵاتی سوید.

بەشداری شاندێکی حیزب لە کۆڕی ماتەمینی و بەخاکسپاردنی دایکی چەن ئەندامێکی حدکا لە شاری ئێسکلستونای وڵاتی سوید.
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٦ ـ ١ ـ ٢٠١٨ی زایینی، تەرمی دایە جیهان مەجیدی دایکی بەڕێزان: فەتحڵا، موحەممەد ڕەشید، کەریم و فەیزوڵا ئینفرادی، کە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١١ ـ ١ ـ ٢٠١٨ لە شاری ئێسکلستونای وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد، لە گۆڕستانی ( سانت ئیسکیل شیرکۆ)ی ئەو شارە، لە نێو ئاپۆرای خەڵکی کورد لەو شارە و دەورووبەری و کۆمەڵێ خزم و دۆست لە وڵاتانی، بریتانیا، نەرویج و فینلاند، بە خاک سپێردرا.
لە مەرسیمی  خاکسپاردن و  کۆڕە ماتەمینییەدا شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دەستە گوڵی ڕێز و وەفاداری و پەیامی هاوخەمییەوە بەشداری کرد.  شایانی باسە کاک حەبیب بارامی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە شاری ئیسکیلستوونا پەیامی کومیتەی گشتی حیزب دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە جیهان مەجیدی خوێندەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئێسکیلستونا

تێبينيى
ئامادەکردن...