کونفرانسی کومیتەی لینشۆپینگ بەڕیوە چوو

کونفرانسی کومیتەی لینشۆپینگ بەڕیوە چوو

ڕۆژی یەک شەممە ١٤ مانگی ١ی ٢٠١٨ کونفرانسی کومیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ بەڕیوە چوو. سەرەتا کاک دڵشاد ئەلیاسی بەرپرسی کومیتەی شاری لینشۆپینگ کونفرانسەکەی بە ڕاگرتنی خوڵەکیک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەست پێ کرد. پاشان ناوبراو ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی کومیتەی حیزبی لە نیوان دوو کونفرانس دا بە کورتی پێشکەش کرد.

بە دوایی پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی کومیتە ، دەرفەت درا بە ئەندامانی بەشدار لە کونفرانس کە لە سەر کارو چالاکییەکانی کومیتەی شار و باسە پێوەندیدارەکانی حیزب سەرەنج و بۆ چوونی خویان دەربڕی. لە بڕگەیەکی دیکە ئەو کونفرانسەدا کاکەبرا ئەلیاسی لە سەر هیندیك مەسەلەی پیوەندیدا بە ئەرک و وەزایفی حیزب قسەی کرد و ئەندامانی حیزبی بۆ چالاکی زیاتر و بەر چاوتر لە حەوزەی تەشکیلاتی ئەم شارە بە گرینگ زانی.

ئاخرین بەشی کونفرانس بە وڵام دانەوەی هیندیک لە پرسیاری بەشداران، و هەڵبژاردنی کومیتەیەکی نویێ کۆتایی پێ هات.

 

 

تێبينيى
ئامادەکردن...