کۆچی دوایی دایک و دایەگەورەی چەن ئەندامێکی حدکا لە وڵاتی سوید.

کۆچی دوایی دایک و دایەگەورەی چەن ئەندامێکی حدکا لە وڵاتی سوید.
ڕۆژی پێنج شەممە ۱۱ـ ۱ـ ۲۰۱٨ دایە جیهان مەجیدی، دایک و دایەگەورەی چەن ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری ئێسکیلستونای وڵاتی سوید لە تەمەنی ۹٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە جیهان خەڵکی ئاوایی کڵاشی هەوش، سەر بە پارێزگای کرماشانە و ساڵی ۱۹۷۹بە ناچاری وێرای بنەماڵەکەی ئاوارەی عێراق دەبێ و لە ئاکامدا لە کەمپی ئەلتاش لە دەرەوەی شاری ڕومادی وەک هەزاران ئاوارەی دیکە جێگیر دەبێت.
ساڵی ۱۹۹۷ خۆیی دوو لە کوڕەکانی وەک پەنابەری سیاسی دێنە وڵاتی سوید و ڕۆژی پێنج شەممە دڵە گەورە و پڕ لە ئاواتەکەی لە لێدان دەکەوێت.
تێبینی!
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱٦ـ ۱ ـ ۲۰۱٨ کاتژمێر ۱۱ی سەرلەبەیانی لە گۆڕستانی ) سانت ئیسکیل شیرکۆ گۆرد(ی شاری ئێسکیلستونا، تەرمی خوالێخۆشبوو بە خاک دەسپێردرێت و پاشان لە هۆڵی { پارادیسەت } تا کاتژمێر پێنجی دوانیوەڕۆ پرسەو سەرەخۆشییەکەی بەڕێوە دەچێت.

کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە جیهان مەجیدی سەرەخوشی لە بنەمالەی خوالیخوشبوو بە تایبەت هاورێی کاک فەیزولا ئیفرادی دەکات و خویی بە بەشدار خەمی بنەماڵە دەزانیت. ڕۆحی دایە جیهان شاد.

 

تێبينيى
ئامادەکردن...