خۆ پێشاندانیک بە پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران لە ستۆکهوڵم بە ڕیوە چوو

خۆ پێشاندانیک بە پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران لە ستۆکهوڵم بە ڕیوە چوو

ڕۆژی یەک شەممە ڕیکەوتی ٢٠١٨٠١٠٧ خۆ پێشاندانیک لە سەر داوای کونگرە نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە سەرگیلستۆری ستۆکهوڵم بە ڕیوە چوو. سەرەتای خۆ پێشاندانەکە لە لایەن ڕۆژنامەنووس کاک کوردۆ باکسی بە خێرهاتنی بەشداران  دەستی پێ کرد. پاشان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شە‌هیدان، و شەهیدانی خۆ پیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران خولە کیک بێدەنگی ڕاگیرا. پاشان کوردۆ باکسی بە زمانی سویدی باسی ئەو شەپۆلیی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێرانی دژی کۆماری ئیسلامی، و بەردەوامی خۆ پیشاندانەکانی لە زۆربەی هەرەزۆری شارەکانی ئێران کرد.

لە ئەو خۆ پیشاندانەدا چەندین حیزب و رێكخراو کەسایەتی بەشدار بوون. لە درێژەی ئەو خۆ پیشاندانەدا ئەم پەیامانەی خوارەوە خویندرایەوە.

پەیامی کونگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە لایەن مەندانە کاکایی

پەیامی کومیتەی گشتی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرپرسی کومیتە کاکەبرا ئەلیاسی

پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن کاک ساڵار ئاشناگەر

پەیامی رێکخراوی یوئن پئو لە لایەن ناسر بوڵادی

پەیامی حیزبی دیموکراتیکی ئازەربایجانی جنووبی لە لایەن سەعید عەزیزی

پەیامی مردم بلوچستان

پەیامی چالاکوانانی ژنان لە لایەن شەهلا دەباغی

پەیامی یەکیەتی لاوانی سوسیال دیموکراتی سوید لە لایەن شاهین خوسرەوی

پەیامی تێکۆشەر مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەڵیی ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزب

شایانی باسە هەموو ئەو پەیامەکانەدا  پشتیوانی  خویان لە خۆپێشاندەرانی گەلانی ئێران ڕاگەیاند و سیاسەتی سەرکوت و زەبروزەنگی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان مەحکووم کرد و خوازیاری ئەوە بوون کە دەسەڵاتی ٤٠ ساڵەی کۆماری ئیسلامی پیویستە کۆتایی پێ بێت. هەر لە ئەو پێوەندییەدا خۆپیشاندەران داوایان لە هەموو هیزە دیموکرات و ئازادیخوازەکانی دونیا بە تایبەت دەسەڵات دارانی دەرەوەی وڵات کرد کە بە هانای خەڵکی ئێرانەوە بچن .

خۆ پیشاندەران بە درووشمی  شٶڕشگیری و بەتایبەت برۆخی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران کۆتایی پێ هات.

تێبينيى
ئامادەکردن...