لە شاری یوتەبۆری خۆپیشاندانیک بە پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران بەڕیوە چوو

رۆژی 2018-01-06 کاتژمێر2ی دوانیوەرۆچەندین لایەنی سیاسی ئێران و کوردستانی خۆپێشاندانێکیان لە شاری یوتوبۆری بەرێوە برد.

هەر وەک هەموو لاێکتان ئاگادارن لە رۆژی پێنچ شەممەی رابردووە کە دەبێتە 28-12-2018 گەلانی وەزالە هاتووی ئێران لە دژی فەقرو ژێردەستی و گەندەلی و بەتالانبردنی سەروەت و سامانی خەلکی ئێران و بلاوکردنەوەی گروپە ترۆریستییەکان لە جیهان و پشتگیریکردن لە رێژیمی ئەسەد و حوسییەکانی یەمەن و حەشد شەعبی و حیزبولای لوبنان و زۆڵم و زۆرداری کۆماری ئیسڵامی راپەریون و هاتونەتە سەرشەقامەکان بۆ گۆرینی ئەم رێژیمە. کۆماری ئیسلامی وەک پیشەی هەمێشەیی، لەبەرامبەر داوای ڕەوا و کردەوەی مەدەنیانەی خەڵکدا هیچ وڵامێکی نیە جگە لە سەرکوت و توندوتیژی وگوشتنی خەلکی بێتاوان. بۆپشتیوانی کردن و گەیاندنی دەنگی حەقخوازانەی خەلکی ئێران بە حکومەتی سوئێد و جیهان ، دوانیوەرۆ6ی ژانویە چەندین لایەنی سیاسی ئێران و کوردستانی خۆپێشاندانێکیان لە شاری یوتوبۆری بەرێوە برد. لەو خۆپێشاندانەدا وێرای کۆمەلێک دوروشم لە دژی کۆماری ئیسلامی و پەیام لە لایەن ئەم هیزو لایەنە سیاسییانەوە خوێندرانەوە. هەرواها پەیامی هاوبەشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن خاتۆ شەبنەم مەحمودزادەوە خوێندرایەوە. لە ناوەرۆکی هەموو پەیامەکاندا داوا لە هەموو کۆڕ وکۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان و ناوەندە سیاسی و بڕیاردەرەکانی جیهان کراوە کە پشتێوانی بکەن لە داواکانی خەڵکی ئێران و گوشار بۆ ڕێژیم بێنن کە هەرچی زووتر دەستبەسەرکراوەکانی ئەم خۆپیشاندانانە  ئازاد بکات و هاوکات داوای ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی لە ڕێژیمی ئێران بکەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی یوتوبۆری

تێبينيى
ئامادەکردن...