بڵاوكراوەی ھەڵوێستی كۆمیتەی ھاوكاری ھێزو رێكخراوە سیاسیەكانی كوردستانی لە سوێد

بڵاوكراوەی ھەڵوێستی كۆمیتەی ھاوكاری ھێزو رێكخراوە سیاسیەكانی كوردستانی لە سوێد

لە كا تێكدا كە رژێمي كۆماری ئسلامی ئێران بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەكەدا و بەكاری تێرۆریتی خۆیەوە خەریكە و بە دەیان جمۆجۆڵی نا شەرعی و تێپەراندی سنووری دەوڵەتانی دراوسێ و دەستێوەردان لە كاروباری ھەرێمی و ناوچەیی، وا خەریكە وەزعی ناوخۆی بەوەو نا تەبایی دەروات. گەلانی ئێران لە بەر وەزعی نالەباری ژیان و دوور لە ئاشتی ئازادی تەنانەت مافیشیان نیە خۆپیشاندانی ئاشتیانەش ئەنجام بدەن لە ترسی سەركوتكردن و كۆشتن و گرتن.

لە ھەمانكاتدا كە قەیرانی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی كوماری ئیسلامی ئێران رۆژ بە رۆژ قۆلتر دەبێتەوە رژێمی كۆنەپەرستی ئێران دەست دەداتە كۆشتن و بڕینی خەڵكی بێ تاوان. ئەمەش بوەتە ھۆی كە بە دەیان ھەزار كەس بڕژێنەو سەرجادەو دەنگی نارەزایی بەرامبەر بە رژێم و دارودەستەكەی بەرز بكەن. لەم چەند رۆژەی دوایی دا خۆپیشاندانەكان لە ھەموو شارو شاروچكەكانی ئێران كوردستان تەشەنەی سەندووە. لەم دواییەدا زیاتر لە سەدان ھەزاركەس ھەڵساوونەتە سەر پێ چیتر زۆڵم و زۆرداری رژێم قەبوول ناكەن و دەنگی نەرازیبوونیان گەیاندووە ھەموو دونیا. بەھیچ شێوەیەك رژێمی بوگەنی ئێران ناتوانێت ئەم دەنگە كز بكاتەوە ھەر چەندە پێكۆلیش دەكات بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران.

ئێمە زۆر بە ئاشكەرا دەبیبین و كە رژێمە سەركوتكەرەكەی مەلاكانی ئێران زۆر بە دڕندانە و نامەردانە خۆپیشاندانەكان تێكدەدات و بە ھەڵێستی دوژمنكارانەی خۆی دوو بەرامبەر دوژمنایەتی كورد دەكات لە شارو شاروچكە كوردستانی یەكان. بە بێشەرمانە ھەوڵ دەدات شەپۆلی خۆپیشاندەران تێكبشكێنێ و لە ناوببات و تەنانەت مافی ئازادی ڕادەربرین و خۆپیشاندانیش لە خەڵك زەوت بكاتەوە. جا بۆیەش ئەركی سەرشانی ھەموو ئازایدیخواێكی جییھانە كە دەنگی نارەزای خۆی بەرامبەر ڕەفتاری دیكتاتۆرییانەی رژێمی ئیران بەرز بكاتەوەو دەنگی خۆی بخاتە پاڵ دەنگی خۆپیشاندەران و بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و ئازادی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

ھەر بۆیەشە ئیمە بە ناوی كۆمیتەی ھاوكاری ھێزو رێكخراوە سیاسییەكانی كوردستانی لە سوێد كار و رەفتاری دوژمنكارانەی كۆماری ئیسلامی ئێران گونەھبار دەكەین و داوای كتوپڕ لە ووڵاتە یەكگرتوەكان و ھێزەئاشتیخوازانەی جیھان دەكەی كە پشتیوانی و ھاوكاری خۆپیشاندەران بكەن و بەرامبەر بە گوناحەكانی رژێمی ئێران بێدەنگ نەمینن و ھەڵوێستێكی توند بنوێنن.

كۆمیتەی ھاوكاری پشتیوانی خۆپیشاندەران لە گەلانی ئێران گەلی كردستان دەكات و كۆماری ئسلامی ئێران ھوشیار دەكاتە وە كە دەستبەجێ وا كە كۆشتن بڕینی خەڵكی سیڤیل بھێنن. 39 ساڵ و بەدرێژای تەمەنی رژێمی ئێران بێجگە لە تیرۆركردنی خەڵك و تێكدانی وەزعی ئاسایشی ناوچەكە شتێكی دیكەی نەكردووە.

كۆمیتەی ھاوكاری سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانی گەلانی ئێران گەلی كوردستان بە توندی گونەھبار دەكات و ھاوكاری و پالپشتی خۆی بۆ ڕاپەریێنی خەڵكی كوردستانی رۆژھەڵات نیشان دەدات.

كۆمیتەی ھا وكاری داوا لە پارت و رێكخراوە سیاسیەكانی كوردستانی، بە تایبەتی لە كوردستانی رۆژھەڵات دەكات كە یەكرێزی و یەكدەنگی و ووشیاری بنوێنن بۆ چارەسەركردنی ھەر گیرۆگرفتێكی بێتە لە قۆناغی دا ھاتوودا.

بەرەو سەركەوتنی یەكجاری.

كۆمیتەی ھاوكاری ھێزو رێكخراوە سیاسیەكانی كوردستانی لە سوێد

ستۆكھۆلم-2018-01-05

تێبينيى
ئامادەکردن...