بانگەواز بۆ خۆ پێشاندان لە پشتیوانی خەڵکی ئێران و کوردستان

هاونیشتمانانی بەڕێز!

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوێد

هەروەک ئاگادارن خەڵکی ئازادیخواز و تینووی ئازادی ئێران لە یەک هەفتەی ڕابردوودا شەپۆلێکی ناڕەزایەتی دەربڕینیان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە شیوەیەکی مەدەنیانە و سەردەمیانە لە چوارچیوەی خۆ پیشاندان لە زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی ئێران و کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران دەست پێ کردوە. ئەم خۆ پیشاندانانە کە مەبەستی رووخانی ڕژیم و هێنانە سەرکاری ڕژیمیکی دیموکراتیکە، بە هەموو شیوەیەک لە لایەن دەسەلات دارانی کۆماری ئیسلامیەوە بە تایبەت دوو هێزی سەرکوت کەری ڕژیمەوە سەرکوت دەکرێت بەڵام بە خوشیەوە تاکوو ئیستا خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بە گشتی و نەتەوە بندەستەکانی ئێران سەرەڕای هەموو مەترسییەک درێژەیان بە ئەو خۆ پێشاندانانە داوە و دەدەن.

کونگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ بۆ پاڵپشتی لە داوای ڕەوای خەڵکی ئێران بە گشتی بۆ گۆڕینی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هێنانە سەر کاری حکوومەتێکی دیموکراتیک کە لە ویدا مافی هەموو نەتەوەکانی ئێران دابین کرابێ ، خۆپیشاندانیکی بەرین لە ڕۆژی یەک شەممە ڕیکەوتی ٧ مانگی ١ی ٢٠١٨ لە سەرگیلستۆری ستۆکهوڵم لە کاتژمیر ١١ی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ بەڕیوە دەبات. بەشداریتان دەبێتە مایەی خوشحالیی هەموو ئەو ڕیکخراوانە کە لە کونگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ بەشداران و پشتیوانیە لە داخوازە ڕەواکانی خەڵکی ئێران بە گشتی دژ بە کۆماری ئیسلامی.

هەموو لایەک بە خێر بێن

تێبينيى
ئامادەکردن...