بۆ چۆپی گێشەۆەی ڕاسانم…!

بۆ چۆپی گێشەۆەی ڕاسانم…!
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
چۆپی کێشەکەی ڕاسانم
تۆ دەزانی!
ئێستا لە هەموو گۆشە و قووژبینی وڵات
پیر و مێرمنداڵ و لاوت
خرۆشاون بەرەو ئاسۆی ڕوونی خەبات.
تۆ دەزانی!
هەموو گوند و کووچە و کۆڵانەکانی شار
پڕن لە بۆنی ئازادی و
لە شوعار و دەنگی هاوار.!
تۆ دەزانی!
ئێستا لە هەموو شەقامێکی ڕۆژهەڵات
چۆپیگران،
چۆپێکەی تۆیان بە دەستە و
بە دەوری ڕووناکی مانگدا
دەیگێڕن گۆڤەند و شادی،
بە شیعر و پەشان و سروود
پێشوازی دەکەن لە هەتاو،
لە کۆتری سپی ئازادی.!
٤ـ۱ـ۲۰۱٨
عارف عەزیزی
تێبينيى
ئامادەکردن...