لە شاری کالمار سمیناریک بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بەڕیوە چوو

سیمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان خاتوو رۆژین ئەشرەفی بەرێوەبەری سیمینارەکە  بەخێرهێنانی بەشداربوانی کرد. بەدوای ئەودا پەیامی کومیتەی حیزب لە شاری کاڵمار لە لایەن بەرێز مەحەمەد رەسوڵیەوە پێشکەش کرا،

لە ئەو سمینارەدا ئەم پەیامانە خویندرایەوە:

پەیامی کومیتەی حیزب لە شاری شاری کاڵمار

پەیامی پیرۆزبایی دەفتەری سیاسی حدکا   لە لایەن کاک ئەبوبەکر رەحمانی

 پەیامی یەکیەتی دیموکراتی کوردستان رۆژئاوا لە لایەن کاک عارف حەسەن

 پەیامی کۆمەڵە کوردی شاری کاڵمار لە لایەن کاک بەختیار کۆیی .

پێشکەش کردنی شیعرێک لە لایەن کاک سەرکەوت ئەحمەد

لە درێژەیی بەرنامەکانی ئەو سمینارە  خەڵاتی رێز لێنان بە سەر  هەموو پێشمەرگە بەشداربووەکان دابەش کرا و بە تایبەت کاک عادڵی دوتکانلوو  لە لایەن جەلال سەمین بەنوێنەرایتی کۆمیتەی حدکا لە وڵاتی سوێد لەوحەی ڕیزلینانی پێ بەخشرا . شایانی باسە  خەڵاتەکان لە لایەن شەرف ئەلیاسی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ژنانی حدکا و فاتمە ئەلیاسی نۆێنەری لاوانەوە بە  پێشمەرگەکان بەخشرا .

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو سمینارەدا  باسێک لە سەر پێشمەرگە لە لایەن کاک ناسر ئەشرەفی پێشکەش کرا ،شایانی باسە لە قسەکانیدا  کاک ناسر  ئاماژەی بە رۆل و گرنگی هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی سەرەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا و هەروا نێوی و نێوبانگی پێشمەرگە  کرد کە بوەتە  پێناسەیەکی نەتەوەی بۆ گەلی کورد لە ئاستی جیهانیدا و لە هەمان کاتدا باسێکی تێر و تەسەلی لە سەرعەقڵی سیاسی ئێرانی و شوناس خوازی کورد بۆ بەشدار بووان پێشکەش کرد.

لە بەشی کۆتایی سیمینارەکە دا کاک جەلال سۆفی باسێکی لە سەر کارەساتە سروشتیەکە ی ئەم دواییەی پارێزگای کرماشان و دەوروبەری  پێشکەش کرد.

شایانی باسە کاک جەلال سوپاس وستایشی هەموو شارە کوردیەکان وهەموو خەلکی کوردستان لە دەرەوە و لە ناوخۆی کوردستان و بە تایبەت لە شاری کاڵمار کرد  سەبارەت بە یەکرێزی و تەبایی گەلەکەمان و لە بەهاناوە هاتنی خەڵکی داماو و لێ قەوماوی دەڤەرەکە. 

شایانی ئاماژە پێ کردنە کە بەشداربووانی کۆرەکە کە لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان پێک هاتبوو بە پرسیار و پێشنیار سیمینارەکەیان رازاوەتر و دەوڵەمەند تر کرد و هەروها لە ناوئاخنی بەرنامەکەدا سرود و شیعری شۆرشگێری پێشکەش کرا

حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی  کاڵمار _ سوید ۲٠۱۷/۱۲/۳٠ 

SAMSUNG CAMERA PICTURES
SAMSUNG CAMERA PICTURES
SAMSUNG CAMERA PICTURES
SAMSUNG CAMERA PICTURES
SAMSUNG CAMERA PICTURES
SAMSUNG CAMERA PICTURES
SAMSUNG CAMERA PICTURES
SAMSUNG CAMERA PICTURES
SAMSUNG CAMERA PICTURES
SAMSUNG CAMERA PICTURES
SAMSUNG CAMERA PICTURES

تێبينيى
ئامادەکردن...