کۆمیتەی گشتی حیزب کۆبوونەوەیەکی لە گەل کاک میرۆ عەلیار پێک هێنا

رۆژی ٥ شەممە ٢٨ مانگی دیسامبری ٢٠١٧ کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی  لە گەڵ هاوڕیی تێکۆشەر کاک میرۆ عەلیار ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هێنا. سەرەتا بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزب کاکەبرا ئەلیاسی وێرای بە خیرهاتنی کردنی کاک میرۆ عەلیار ، سپاسی ناوبراوی کرد بۆ ڕەخساندنی  ئەو دەرفەتە بۆ پێک هێنانی ئەو کۆبوونەوەیە. پاشان کاکەبرا ئەلیاسی ڕاپۆرتیکی کورتی لە سەر کار و چالاکیەکانی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سوید پێشکەش کرد و لە سەر چۆنیەتی کاری کومیتەی گشتی و بەرفەراوانترکردنی کاری سیاسیی ،تەشکیلاتی حیزب  لەوڵاتی سوێد هیندێک زانیاری بە کاک میرۆ دا.

لە بەشیکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا هەر یەکە لە بەشەکانی کومیتە کە لە ئەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون باسێکیان لە سەر کارو چالاکیەکانی  بەشەکانی  خویان پێشكەش کرد. دواتر کاک میرۆ عەلیار باسێکی  تێر و تەسەڵ ،پوخت و بە کەلکی سیاسی لە پیوەندی لە گەڵ وەزعی حیزب ، ناوچە و کوردستان پێشکەش کرد و هیندێک ڕاسپاردەی لە پێوەندی لە گەڵ کار وچالاکیەکانی کومیتەی حێزب لە وڵاتی سوید پێشكەش بە ئەندامانی بەشدار کۆبوونەوە کرد. ئەو کۆبوونەوەیە پاش ٤ سەعات و نیو کۆتایی پێ هات. کومیتەی گشتی جارێکی دیکە سپاسی کاک میرۆ عەلیار دەکات بۆ دانی زانیاری و ڕینوینیەکانی لە پێوەندی لە گەڵ باشتر کردنی کاری حێزب لە ئەم وڵاتە.

تێبينيى
ئامادەکردن...