پێشمەرگە

پێشمەرگە…!
ــــــــــــــــــ
هەتا چیا لەسەر پێی خۆی، ڕاوەستابێ
ئەستێرە و مانگ ڕووناکی ڕۆژگاریان پێ مابێ
هەتا زستان ژان بیگرێ و ئاسمان فرمێسکی هەڵڕێژێ
ژنە کوردێک بە دەستی خۆی، لاشەی کۆرپەکەی بنێژێ
هەتا دەریا شەپۆل بدا و ئاو تینوێتی گەل بشکێنێ
بولبولی باخ و بێستانم بە دەنگی ئازاد نەخوێنێ
هەتا دار و بەردی وڵات پەنام بدەن، سەنگەرم بن
عەرەب و تورک و  عەجەمان، خۆینمژ و داگیرکەرم بن.
هەتاکوو خۆر تیشکی مابێ، من پێشمەرگەی کوردستان
ڕێگای چیا دەگرمەبەر، بۆ نیشتمان چەک لە شانم.
کۆڵە پشتیم لە پشت دەبێ و چەکی شەرەف لە نێو دەستم
وەک قاسملوو و شەرەفکەندی، ڕێی پێشەوایە مەبەستم.
۱۷ـ۱۲ـ۲۰۱۷
عارف عەزیزی
تێبينيى
ئامادەکردن...