لە شاری ئیسکیلستوونای سوێد ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان گیرا

بۆ بەرز و پیرۆز راگرتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان سمینارێک لە شاری ئیسکیلستونای وڵاتی سوید بەرێوە چوو.

بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لەشاری ئیکلیستونا سیمینارێکی تایبەت بەو روژە بەڕێوە چوو،ڕۆژی ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، سیمیناریک لەژێر ناوی / “روژهەڵاتی کوردستان” لەنێوان دێموکراسی ئێران وموستەمرەدا \لە لایەن دوکتور خالید خیاتی ماموستای زانکو و بە بەشداریی کومیتەی گشتی حدکا و ئەندامان ولایەنگران وبنەماڵەکانیان وهەروەها بەبەشداری نوینەری لایەنە سیاسیەکان بەڕیوەچوو، سەرەتای سیمینارەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەستیی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کومیتەکانی ڤستروس ، ئێسکلیستونا ، ئورێبروی  حدکا لە لایەن ” حەبیب بەهرامی ” بەرپرسی کومیتەی ئێسکلیستونا تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
پاشان پەیامی یەکیەتی کوردان لەلایەن “مارف ئەحمەدی” وە خوێندرایەوە، بەدوای ئەویشدا پەیامی یەکیەتی لاوانی دیموکرات لەوڵاتی سوید لەلایەن ” کاوە بەهرامی” پێشکەش کرا، نیو ئاخنی رێورەسمەکە چەن پارچە فیلمێک لەسەر خەباتی پێشمەرگە نیشاندرا کە بووە هۆی خوشحاڵی بەشداربووان، لە بڕگەیەکی دیکەی سیمینارەکەدا پارچە شیعرێک لە ژێر ناوی ( بۆ مامۆستا شیوەسەڵی ) کە لەلایە عارف عەزیزییەوە، بۆ پێشمەرگەی دێڕین، فەرماندەی بەوەفا و خەباتگێڕی گەلەکەمان مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی نووسرابوو، خوێندرایەوە.
بروسکەی پیروزبای حزبی دیمکراتی کوردستانی سوریە، پارتی دیمکراتی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان خویندرایەوە پاشان کاک د.خالد خەیاتی دەستی کرد بە پێشکەش کردنی باسەکەی،کاک خاڵیدلە قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە: ” لە ٢٦ی سه‌رماوه‌ز ٧٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ڕۆژێكی وادا، خه‌ڵكی کوردستان لە شاری مهاباد، بۆ ڕاماڵینی داموده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار هێڕشیان كرده‌ سەرداگیر کەران ولەکوردستان ودەریان نان، ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانی وێڕای رخنە گرتن لە حیزبەکانی روژهەڵاتی کوردستان لەبەر نەبوونی یەک گوتاری و هاودەنگ نەبوون بەرانبەر بە دوژمنانی کورد، ئیشارەی بەوە کرد کوردستان وڵاتێکەوە داگیر کراوە، ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا وتی رێبەرایەتی ئەحزابەکان لە نیوان کوردستان بوون و ئیرانی بووندا ئەبێت خویان یەک لابکەنەوە، ئەگەر قەرار بێت دیموکراسی لەئیران بچەسپێت، ئەوا نابێتە ئەو دێموکراسیەی کە لە ئیسپانیا هەیە کە دیتمان چون بەرەنگاری مافی نەتەوەی کەتەلۆنیا بوونەوە، کەواتە ئەرکی هاووڵاتیانی کوردستانە خویان بەچەکی زانست وهوشیاری تەیار بکەن و خوازیاری وڵاتی دەوڵەت نەتەوە بن،
دوای باسە پڕ نیوەروکەکەی کاک د.خالید پشویکی15 دەقیقە راگەینرا، پاشان نورە درا بەبەشداران سەرنج و پرسیارەکانی خویان لەمەڕ باسەکەی کاک د.خالید بهیننە گوڕێ، بەدوای ئەوانیشدا کاک خالید وڵامی پرسیارەکانی دایەوە، لەکوتا بەشی سیمینارەکەدا، بۆ ڕێز گرتنی زیاتر لە پێشمەرگە چەپکە گوڵێ رێز لێنان دابەشکرا بەسەر بەشدار بوواندا ، کەبووە بە جێگای  خۆشحاڵی و دەست خوشی ئامادەبووان ،
دوای زیاتر لە 3 کاتژمێر کوتای بە رێوڕەسمەکە هێنرا،
کومیتەکانی ئێسکلیستونای، ڤێسترۆس، ئۆرەبرۆی حدکا 16/12/2017

 

 

 

تێبينيى
ئامادەکردن...