لێدوانەکانی حەسەن ڕۆحانی لە یاریگای ئازادیی کرماشان ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە

لە کاتی هاتنی سەرکۆماری ئیران بۆ پارێزگای کرماشان، خەڵکی شاری کرماشان، لە یاریگای ئازادیی ئەو شارە بە دانی دروشم وتەکانی ڕۆحانیان پچڕاند.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕ، بە دوای هاتنی حەسەن ڕۆحانی بۆ پارێزگای کرماشان، خەڵکی ئەو شارە بە نیسبەت بێکاری، وەستانەوەی ئابووری ناڕەزایەتیان دەربرێ.رۆژنامەی “وطن امروز” لەم بارەیەوە نوسیوویەتی، سەرەڕایی بەڵێن پێدانی ڕۆحانی بە نوێنەرانی کرماشان بۆ هاورێیەتی ئەوان لەگەڵ سەرکۆمار بۆ ئەو شارە، بەڵام ناڕەزایەتییەکان وێنەیەکی جیاوازتر پێشان دەدەن و ڕێژەی ناڕازیی بووەکان قەبارەیەکی گەورەتر پێشان دەدات.ئەم ناڕازی‌بوونەی خەڵک لە حەسەن ڕۆحانی و دەوڵەتەکەی تووڕەبوونی ناوبراوی لێکەوتەوە بە جۆرێک کە سەرۆکی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید دژکردەوەی لە خۆی نیشان داو گوتی بە شێعردان کێشەکان چارەسەر نابێت.

حەسەن ڕۆحانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەر کۆماریی لە ئێران بەڵێنی بە خەڵک دا بوو، لە کاتی هاتنە سەرکاری ناوبراوە و لە ماوەیی ١٠٠ ڕۆژدا بارودۆخی ئابووری و ژیان و گوزەرانی خەڵک باشتر بکات.

هەر لەو پەیوەندییەدا و پێشتریش ماڵپەڕی “کوردستان میدیا” لە هەواڵێکدا بڵاوی کردبووە کە بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگای کرماشان دەستیان داوتە شێوە جۆراوجۆرەکانی کۆکردنەوە و هێنانی خەڵک لە شوێنەکانی دیکەوە.”

یەکێک لەو ڕێگایانە ناونووس‌کردنی خەڵک و دانی پێرستی ناوی ئەو کەسانەیە لە گوندە دوور و دواکەوتووەکان و گواستنەوەیان بۆ شاری کرماشان.

هەروەها نوێنەری خەڵکی شارەکانی قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاو، لە سەفەرەکەیدا بۆ کرماشان چوار مەرجیان داناوە بۆ حەسەن ڕووحانی.

کوردستان میدیا: