سمینارێک لە ژێر ناوی نا بۆ تووندو تیژی دژ بە ژنان لە ستۆکهوڵم بەڕیوە چوو

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سۆێد بە هاوکاری ۳ڕێکخراوی چالاک لە بواری ژناندا سیمینارێکی پڕ ناوەڕۆکی لە ژێر ناوی نا بۆتوونوو تیژی بۆ سەر ژنان  بۆ بەڕێزان لاڤێن ڕێدار پارڵمانتار لە سەر لیستی سوسیال دێموکرات و نیکلاس شێلمان چاڵاک لە بواری مافی منداڵان و ئاڵا ڕێیانی شانۆکار و گورانی بێژی کوردی سۆێدی و بەناز مەستی شاعیر و کورانی بێژ لە شاری ستۆکهۆڵم پێک هێنا لەو سیمینارەدا کە ٤کاتژمێری خایاند سەرەتا بە هونراوەیەک لە لایەن بەناز مەستی کە با ئەستێرەکان هەر درەوشاوەبن ئاسمان و مانگ و زەوی بەبێ ئەسترە لە وەستان دەکەون و ڕووبارەکان ڕێگا بزر دەکە و هەر وەها ئاڵا ڕێیانی شانۆیەکی پڕ ناوەڕۆکی پێشکێش بە بشداران کرد کە نیشاندەری ژن لە زیندانی ژیان دا بوو هەر وەها لاوین ڕێداری پاڵمانتاری کورد لە پارڵمانی سۆێد باسێکی لەسەر ژن و مافەکانی ژنان لە ناو ماڵ و کۆمەڵگادا هێنایە بەر باس و هەروەها نیکلاس شێلمان باسێکی کراوەی پڕ ناوەڕۆکی لە سەر منداڵ و کۆمەڵگا پیشکێش کرد کە بەشدارانی کۆنفڕانس زۆر چالاکانە بەشداری باسەکەی بوون، کۆتای سیمیناری ۲٥نوامبر بە موزیک و گۆرانی  کۆتایی پێ هات .
یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سۆێد

تێبينيى
ئامادەکردن...