لە شاری کارلستادی سوێد کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بە ڕیوە چوو

کوبۆنەوەیەکی تەشکیلاتی لە شاری کارلستاد

کومیتەی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کارلستاد کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بەرێوەی برد بۆ تەشکیلاتی حێزب لەم شارە لە رێکەوتی ١٨/١١/٢٠١٧.

لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا بەرێز وەهاب تیوری بەرپرسی کومیتە لە شاری کارلستاد پاش بەخیر هێنانی ئەندامانی بەشداری کۆبوونەوەکە ئێشارەیەکی کورت بە رۆدارەکانی ئەم دوواییانەی کوردستان و شوین دانانیان لە سەر رەوان و هەستی مرۆڤی کورد بەگشتی و ئێمە ئەندامانی حیزب بە تایبەتی کرد. بەتایبەک ئەم ئەرد هەژینەی کە لە پارێزگەی کرماشان رووی داوە و کە بەداخەوە بووتە هۆی خسارەتەکی زۆری جانی و مالی لە گەلەکەمان لە ئەم پارێزگایەی کوردستان کە بەشەکی هەرە زۆری ئەم هەوەلاتیانەی تووش بووکەسوو کار وئەندامانی بنەمالەی ئەندامانی هێژای حیزبن لە شاری کارلستاد.

بەرێز وەهاب لە باسەکەیدا ئیشارە بە ئەوەی کرد کە هەر چەند ئەم رووداوانە زۆرتال و نەخۆشن بەلام نابێ نائومێد، دل سەرد و ولاواز بین. گەلی ئێمە گەلەکی خۆراگرو بە ئازموونە، گەلەک رووداوی تال و نەخۆشی ئەم چێشنە لە مێژووی ئەم سەد سالەی دووایی خۆیدا بینیوە، گەلەکی بەهێز و خاوێن ئێرادە پۆلاین وپتانسیەلی خۆراگرییە، هەر بۆیە ئێمە گەلەکین کە فێربووین هەر بەربوونەک بکەین بە هێز ،هەر شکەستک بکەین بە ئازموون.

 

تێبينيى
ئامادەکردن...