کۆری پرسەو سەرەخوشی قوربانیانی کارەساتی بومەلەرزەی ڕۆژهەلات

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠١٧ی زایینی، کۆڕێکی ڕێز لێنان  بۆ قوربانییەکانی  زەوی  لەرزەکەی پاڕیزگای کرماشان لە شاری ئیسکیلستوونا لە ژێرچاوەدێری  و ئامادەکاری یەکێتی  کوردانی لەو شارە بەڕێوەچوو.
سەرەتای بەرنامەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە قورانیانی ئەو کارەساتە لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە کاک عارف عەزیزی و پێشاندانی کورتە فیلمێکی ڕووداوەکە کۆمەڵێک وێنەی ڕووداوەکە  لەلایەن ڕزگار بەهرامی دەستی پێ کرد.
پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- ئیسکیلستونا، کە پەیامێکی هاوخەمی و هاودەردی لەگەڵ کەس وکار و بنەماڵەی قوربانییان بوو، لە لایەن کاک حەبیب بارامی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە شاری ئیسکیلستوونا  خوێندرایەوە.
پاشان پەیامی ناوەندی یەکێتی کوردانی گشتی لە لایەن کاک جەمیل عوزێری خوێنرایەوە..
هاوکات کورتەباسێک و سوپاسنامەیەک لە لایەن محەممەد ئەحمەدی  لە سەر ڕوودانی 2 کارەساتی ماڵوێرانکەر و جەرگبڕ لە ماوەی نزیک بە 38 ساڵی ڕابردوودا ئەوانیش لە کاتی ڕوودانی شەڕی ماڵوێرانکەری عێراق ئێران و ئاوارە بوونی خەڵکی ئەو ناوچەیە و بەرەو عێراق و دوای زیاتر لە 20 ساڵ ئاوارەیی و دەربەدەری  وگەڕانەوە بۆ زێدی باب و باپیرانیان و بە هیوای دووبارە بونیاتنانی ژیانێکی تازە، بەڵام ئەم جارەش کەوتنە بەر شاڵاوی زەوی لەرزە و ماڵ و حاڵیان تێدا چوو..
بەڵام بە داخەوە لەم 2 کارەساتە دا دەوڵەت نەک هاوکاری نەکردوون بەڵکوو ڕێگر بووە لە بەردەم هاوکاری خێرخوازان..
پەیامی کۆمیتەی ئامادەکاری ئەو کۆڕە لە لایەن کاک عەزەم کەسیلی خوێندرایەوە و تێیدا باسی ئەو ڕووداوە پڕ کارەساتە دەکات و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکان دەکات..
پەیامێک لە لایەن بەڕێز مەلا حەسن شێوەسەڵەی و بە نیشاندانی هاوخەمی لە گەڵ هاونیشتیمانییەکانی دا، لە وتەکانی بەڕێز شێوەسەڵی دا ئاماژە بەوە کرا کە ئەم گەلە بەدرێژایی مێژوو کەوتوەتە بەر شاڵاوەکانی وێرانکاری و جارێکیتر خەڵکەکە ئاوارە بوون وماڵوێران بوون.
وتەیەک لە لایەن کاک مارف ئەحمەدی  یەکێک لە بنەماڵەی قوربانییەکان

پارچە هۆنراوەیەک  لە لایەن کاک عەتا دەروێشی
وتەیەک لە لایەن کاک سەعید  شابۆ
پەیامێک لە لایەن یەکێتی لاوان و خوێندنەوەی کاک زانیار ئەشرەفی
باسێک لە لایەن کاک عەلی عەزیزی
وەک هەموان ئاگادارین کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کارەساتێکی جەرگبڕ و ماڵوێرانکەر ناوچەکانی پارێزگای کرماشان گرتەوە  و بوو بە هۆی گیان لە دەست دانی سەدان کەس و بریداربوونی هەزاران کەس سەرەڕای زیانی ماڵی داڕوخانی ماڵەکانیان.
شایانی باسە لەو کۆڕە ماتەمینێدا چەندین شیعر و پەخشان لە نێوئاخنی بەرنامەکەدا لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خوێندرانەوە..
۱۹ـ۱۱ـ۲۰۱۷
یەکێتی کوردان

 

تێبينيى
ئامادەکردن...