کۆڕیکی ڕیزگرتن لە قوربانیانی بوولەرزە ناوچەی کرماشان لە شاری لینشۆپینگی سوێد بەڕیوە چوو

دوانیوەڕۆی هەینی ١٧ نوامبری ٢٠١٧ کۆڕیکی ڕیزگرتن لە قوربانیانی بومەلەرزەی ناوچەی کرماشان لە لایەن کومیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ بەڕیوە چوو. لە ئەو ڕیورەسمەدا بە سەدان کوردی دانیشتووی شاری لینشۆپینگ پرسەو سەرەخوشی خۆیان بە بنەمالەو کەس و کاری قوربانیانی ئەو کارەساتە گەیاند و ئەو کارەساتەیان بە کارەساتی یەک جار قورسی نەتەوەیی ناودێر کرد.

لە بەشێکی ئەو کۆڕیادەدا کاکەبرا ئەلیاسی بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزبی دیـموکراتی کوردستانی ئێران لە سوێد، ویرای سەرخوشی گەرم لە خەڵکی ڕۆژەهەلات بە گشتی، خەلکی ناوچەکانی سەرپیلی زەهاو، دەشتی زەهاو، ئەزگلە، سەلاسی باوەجانی، پشتەنگی زەهاو و دالەهۆ پەژارەی خویی بۆ ئەو کارەساتە دەربرێ و ئەم  قورسایی و گرانی ئەو کارەساتەی وەک کارەساتی هەڵەبجە، ئەنفال و داگیرکردنەوەی کەرکووک  ناوزەد کرد. ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی بە ڕۆلیی کاریگەری خەڵکی ڕۆژەهەلاتی کوردستان، هاوسۆزی وهەست بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی نەتەوەکەمان لە ئەم هەلوومەرجە سەختەدا بەرز نرخاند. هەر لە ئەو پێوەندییەدا سیاسەتی دوژمنکارانە و بی مەسئوولیەتی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە نیشانەی ناخەڵکی بوونی ئەو حکوومەتە داگیرکەرە ناوبرد.

ئەلیاسی لە بەشیکی دیکە قسەکانیدا سلاوی بۆ شەهید ڕیگای مرۆڤایەتی کاک ئەبووبکر مەعرووفی نارد، خزمەتی ئەو ئینسانە نیشتمانپەروەرەی بە نیشانەی ئەمەگناسی و باوەڕ بە ‌هاوچارەنووسی نەتەوەی کورد ناودێر کرد. هەر لە ئەو پیوەندییەدا سەرەخوشی بنەمالەکانی ئەو شارەیان بۆ بنەماڵە و کەس وکاری کاک ئەبووبکر مەعرووفی نارد.

تێبينيى
ئامادەکردن...