پەیامی سەرەخوشی کومیتەی حیزب بە بۆنەی زەوی لەزەری ڕۆژی یەک شەممە

هەر وەک ئاگادارن بە داخەوە ڕۆژی یەک شەممە ڕیکەوتی ١٢ نوامبری ٢٠١٧ ، بە هۆی زەوی لەرزە ناوچەکانی زەهاو، پشتەنگی زەهاو، سەلاسی باوەجانی، ئەزگڵە، سەپێڵی زەهاو، کرماشان و شارو شارۆچکەکانی ناوچە بە ڕێژەیەکی زۆر لە ناوچوون و زەرەر و زیانیكی زۆری گیانی و ماڵیی بە خەڵکی خەیر نەدیتووی کوردی ئەو ناوچانە کەوتووە. هەر بە پێی ئەو هەواڵانە کە بە دەستمان گەیشتوون تاکوو ئێستا ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی هیچ هاوکارێکی بە خەلکی لیی قەوماوی کورد نەگەیاندووە. کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخوشی گەرمی خوی ئاراستەی خزم و کەس وکاری قوربانیانی ئەو زەوی لەرزە دەکات و هیوای چاک بوونەوە بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە مرۆییە دەکات. لە هەمان کات دا داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو هیزە دێموکرات و ئازادیخوازەکان دەکات، کە بێ تەوجوهی کۆماری ئیسلامی بە نیسبەتی خەلکی لیی قەوماو و برینداری کورد لە ناوچەی کرماشان مەحکووم بکەن و بۆ خۆیان بە ناردنی کۆمەک و یارمەتیەکانیان ڕاستەوخۆ بە قوربانیانی ئەو کارەساتە پەلە بکەن.

کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە سەرەخوشی لە هەموو خەلکی ناوچە، لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب دەکات کە لە ئەو کارەساتە خزم و کەس و کارایان لە دەست داوە.

کومیتەی سوێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2017-11-13

تێبينيى
ئامادەکردن...