کونفرانسی کومیتەی ڤیسترۆسی حیزب بەڕیوە چوو

رۆژی شەممە ٤ نوامبری ٢٠١٧ کونفرانسی ساڵانەی کومیتەی حیزب لە شاری ڤیسترۆس بەڕیوەچوو. سەرەتا کونفرانسەکە ویرای بە خیر هاتن لە لایەن کاک عەبدولکەریم بابایی بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە ئەو شارە، بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکیک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد. ئەو کات داوا لە کاک ڕەشیدخان ئەحمەدی کرا کە کنفرانسی کومیتە بکاتەوە. کاک ڕەشیدخان وێرای پیرۆزبایی گرتنی کونفرانس و پێزانین بۆ ئەوەی ئەو ئەرکەیان بە ئەو سپارد، باسێکی کورتی لە سەر ئەرک وەزیفەی ئەندامان کرد، داوای کرد کە لە ئەم هەلوومەرجەدا پشت و پەنای یەکتربین. ناوبراو لە ئاخری قسەکانیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ کونفرانس خواست. دواتر دوای وەرگرتنی مەشروعیەت بۆ کونفرانس کرا کە کۆی ئەندامانی کونفرانس دەستیان بۆ مەشروع بوونی کونفرانس هەڵبرێ . ئەوکات داوا لە بەرپرسی کومیتەی شاری ڤیسترۆس کاک عەزیز مورادپەرەست کرا بۆ پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی کارو چالاکییەکانی کومیتە لە نیوان دوو کونفرانس دا. کاک عەزیز ویرای پیرۆزبایی گرتنی کونفرانس، ڕاپۆرتیکی تێرو تەسەلی لە سەر کارو چالاکییەکانی کومیتەی حیزب لە ڤیسترۆس  لە نیوان دوو کونفرانس دا پێشکەش کرد.

لە درێژەی کاری کونفرانس دا مام وەهاب ڕاپۆرتی بەشی ماڵیی کومیتەی پێشکەش کرد. شایانی باسە کە هەردوو ڕاپۆرتی کومیتە بە تێكڕای دەنگی ئەندامانی بەشدار پەسەندکرا.لە بڕگەیەکی دیکەی کاری کونفرانس دا کاکەبرا ئەلیاسی بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزب لە ولاتی سوێد وێرای پیرۆزبایی گرتنی کونفرانس، و ماندوو نەبوونی لە کومیتەی بەڕیوەبەری حیزب لە ئەو شارە، باسێکی سیاسی لە سەر دوایین پێشهاتەکانی کوردستان، وەزعی ئیستای حیزب و ئەرک و وەزیفەی ئەندامان لە ئەم هەلوومەرجە تایبەتەدا پێشکەش کرد. ناوبرا هیرشەکانی حشدی شەعبی و سپای پاسدارانی ئێرانی بە پلانی داگیرکەرانی کوردستان ناوبرد و هیوای خواست کە یەکیەتی نیو ڕیزەکانی کورد پتەوبکرێت و بە هەموومانەوە بەرپەرچی سیاسەتی دەژمن کارانەی کۆماری ئیسلامی و ناحەزانی کورد بدرێتەوە.

لە درێژەکاری کونفرانس دا هەر یەک لە کاک سەلاح ئارامش و کاک ساڵح پالانی باسیکی تەشکیلاتیان پێشکەش بە بەشدارانی کونفرانس کرد، و ئاماژەیان بە ئەوەدا لە قۆناغی  خەباتی ئیستای نەتەوەکەمان وا دەخوازێت کە هیزەکانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەلات بۆ یەکگرتن و یەکڕیزی هەنگاوی کرداری هەڵگرن  و ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی خویان بە پتەوەترکردنی نیوماڵیی کورد بە ئەنجام بگەیەنن.

بەشیکی کاری کونفرانس تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و تێبینی ئەندامانی حیزب، کە لە ئەو بەشەش لە کاری کونفرانس ئەندامانی حێزب نەزەروبچوونی خویان لە سەر زۆر بابەتی پێوەندیدار بە دۆزی کوردە باس کرد.

ئاخرین بەشی کونفرانس تەرخان کرا بۆ هەڵبژاردنی کومیتەیەکی نوێ بۆ ڕاپەراندنی کارەکانی کومیتەی حیزب، کە کۆمەڵێک ئەندامی دلسۆزی حیزب خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەرک کاندید کرد کە بە دەنگی ئەندامانی بەشداری کونفرانس هەڵبژێردران. کونفرانس پاش ٥ سەعات کاری بەردەوام بە سەرکەوتووی کۆتایی پێ هات.

تێبينيى
ئامادەکردن...