کونفرانسی شارەکانی فالون ، بۆرلینگە و ساندڤیکن بەڕیوە چوو

ڕۆژی شەممە ٢١ ئوکتوبری ٢٠١٧ کونفرانسی کومیتەی فاڵون بە بەشداری ئەندامانی بۆرلینگە، و ساندڤیکن بە ڕیوە چوو، سەرەتای کونفرانسکە بە ڕاگرتنی خولەکیک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەڕیوە چوو، پاشان کاک جەلال کەریمی بەرپرسی کومیتەی فالون ویرای بە خێرهاتنی بەشداران ڕاپۆرتی چالاکییەکانی کومیتەی فالوون لە نیوان دوو کونفرانسدا پێشکەش کرد، بە دوایی ڕاپۆرتی کارو چالاکییەکان، کاک مەولوود ئازەرئەفشار بەرپرسی ماڵیی کومیتەی حیزب لە فاڵون ڕاپورت بەشی مالیی پێشکەش کرد، پاشان هەر یەکە لە هاوڕییانی کومیتەی سوێد لە سەر باسەکانی تایبەت بە بارۆدۆخی حیزب، ناوچە و ئەرکی ئەندامانی حیزب لە وڵاتی سوێد قسەو باسێان پێشکەش کرد. لە بڕگەی دووهەمی ئەو کونفرانسەدا هاورییانی بەشدار لە کونفرانس پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان ئاراستەی بەرپرسانی کومیتەی سوێد کرد کە لە لایەن ئەندامانی کومیتەوە بە وردی وڵام درایەوە. ئاخەرین بەشی کونفرانس تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژاردنی کومیتە ، کە لە ئەو بەشەدا کومیتەی نوێ بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی حیزب هەڵبژێردرا.

شایانی باسە پاش کونفرانسی کومیتەی فالون، هیئەتی کومیتەی گشتی بە سەرپەرەستی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سوێد سەردانی هاوریی تێكۆشەر خدر خانەییان لە شاری ساندڤیکن کرد، کە ماوەیەکە تووشی نەخوشین هاتووە، کومیتەی گشتی ویرای خوشحالی لە باشتر بوونی تەندرووستی کاک خدر ڕیزیان لە خەباتی چەندین دەیەی ناوبراو لە ڕیزی حیزبی دێموکراتدا  گرت و هیوایان خواست کە هەر چیی زووتر کاک خدر لە کۆڕی هاوڕییان جارێکی دیکە بیننەوە.

           

تێبينيى
ئامادەکردن...