هاونیشتمانیانی کوردستانی

هاونیشتمانیانی کوردستانی

هەروەک هەموومان ئاگادارین گەلی کوردستان روبەروی  پیلانی دەولەتی بە ناو عێراقی گوێ لە مستی ئێران و دەولەتە داگیرکەرەکانی دیکەی کوردستان بووەتەوە.

حکومەتی داگیرکەری عێراق هەر ئەو چەکانەی لە لایەن ئامریکاو هاوپێمانانەوە بۆ رووبەرووبونەوەی داعش و ترۆریستان پێیان درابوو ئەمرۆ بە دژی گەلی کورد کە سەرەکیترین هێزی بەرنگارو  تێکشکێنەری داعش لە ناوچەکەدا بووە بە کاری دەهێنێت و ئێستاش بە هاوئاهەنگی و پشتوانی سوپای قۆدسی کۆماری ئیسلامی ئێران و حەشدی شەعبی، هێرشیان کردوەتە سەر ناوچە کوردستانیەکانی کەرکوک و دەوروبەری.!

کۆمیتەی هاوکاری هێزەسیاسییەکانی کوردستانی لە شاری یوتوبۆری هێرشی حەشدی شەعبی و سوپاس و پۆلیسی عێراق و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانە دەکات و لەم کاتە هەستیارەدا داوا لە خەلکی  خۆڕاگری کوردستان و هەموو لایەنەسیاسییەکان دەکەین کە یەکریزی و یەکدەنگی ناو ماڵی کورد بپارێزرێت و هەموو توانا کانمان بخەینە گەڕ تاکوو بتوانین  پیلانەکانی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان پوچەڵ بکەینەوە.

ئێمە جارێکیتربە ئیدانەکردنی ئەو هێرشە ناڕوایە، پشتیوانی خۆمان لە گەلەکەمان و مافە ڕەواکانی لە باشووری کوردستان دووپات دەکەینەوە.

کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کوردستانی لە شاری یوتوبۆری.

بژی کورد بژی کوردستان

١- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢- پارتی دێموکراتی کوردستان

٣- کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحـەتکێشانی کوردستانی ئێران

٤- یەکێتی نیشتمانی کوردستان

٥- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٦- پارتی دێموکراتیکی کورد لە سوریا”یەکیتی”

٧- حیزبی شوعی کوردستان

٨- پارتی دێموکراتیکی کورد سوریا

٩- پارتی سوسیالیستی کورد لە تورکیا

تێبينيى
ئامادەکردن...