هیئەتێکی کومیتەی حیزب لە شاری ڤیسترۆس لە پرسەی مام جەلال بەشداری کرد

ڕۆژی یەک شەممە ١٥ ئوکتوبری ٢٠١٧ هیئەتیکی کومیتەی ڤیسترۆسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پرسەو سەرەخوشی مام جەلال بەشدارای کرد. لە ئەو کۆڕەدا کاک موحەممەد عەلی عەنایەتی کادری دێرین و ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندی حێزب پەیامی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوێد کە بە ئە بۆنەوە ئامادەکرا بوو خوێندەوە. لە پەیامی کومیتەی گشتی حێزب دا باسی دەور و ڕۆڵیی کاریگەری مام جەلال لە خەباتی نەتەوایەتی کورد لە کوردستان بە گشتی ، شارەزایی و ئەزموونی ناوبرا لە دەورانی سەرۆک کۆماری عێراقدا باس کرا بوو .

لە درێژەی پەیامی کومیتەی گشتیدا هاوخەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و تەشکیلاتی حیزبی لە وڵاتی سوێد بە هاوڕییانی یەکیەتی نیشتمانی ڕاگەیاند و لە دەست چوونی مام جەلالی بە خەساریکی گەورە بۆ هەموو کورد زانی.

کومیتەی ڤیسترۆسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

 

تێبينيى
ئامادەکردن...