هیئەتێکی کومیتەی سوێد لە پرسەو سەرەخۆشی مام جەلال لە شاری ئوێرەبرو

ڕۆژی شەممە ٧ مانگی ئوکتوبری ٢٠١٧ هیئەتێکی کومیتەی ئوێرەبروو بەسەرپەرەستی کاک سەلاح ئارامش بەرپرسی تەشکیلاتی کومیتەی سوێد لە پرسە و سەرەخۆشی  سەرۆک مام جەلال تالەبانی بەشداریان کرد، شایانی باسە کە هیئەتی کومیتەی حیزب پرسە و سەرەخوشی خۆیان بە کەرتی ڕیکخستنی هاوڕییانی یەکیەتی نیشتمانی لە ئەو شارە گەیاند. لە ئەو کۆڕەدا برووسکەی هاوخەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال خوێندرایەوە.

 

تێبينيى
ئامادەکردن...