بەشداری هیئەتێکی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سوید لە کۆڕی ڕیزلێنان لە مام جەلام

ڕۆژی یەک شەممە ٨ ئوکتوبری ٢٠١٧ هەیئەتیکی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی  هاوڕیی تێکۆشەر و ماندوو نەناس مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەلی ئەندامی کومیتەی ئیفتخاری کومیتەی ناوەندی حیزب ، بە هاوڕییەتی بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوێد، و کۆمەڵیکی بەچاو لە کادر و بەرپرسانی حیزب لە کۆڕی ڕیزگرتن لە سەرۆک مام جەلال بەشداریان کرد.

سەرەتای ئەو ڕیوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکیک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی هەمو شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان لە لایەن بەرپرسی کەرتی ڕێکخستنی یەکیەتی نیشتمانی لە سوێد پەیامیک سەبارەت بە ڕۆلیی کاریگەری مام جەلال خویندرایەوە، دواتر ناوەڕۆکی هەمان پەیام بە زمانی سوێدی و عەرەبی لە لایەن کاک شۆڕش قادر بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و کاک سەمیر خویندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕیوڕەسمە عومەر شیخ مووس کەسایەتی سیاسی کورد و دۆستی نزیکی هەڤاڵ مام جەلال باسی لە ڕۆڵ  پێگەی گرینگ و نێونەتەوەیی مام جەلال بۆ دابین کردنی ئاشتی و مافی بەرابەری لە عێراقدا کرد، ناوبراو هەر لە ئەو پێوەندییەدا باسی  پەیامی هاوخەمی چەندین کەسایەتی دیاری وەک جورج بۆش، تۆنی بلیر کرد کە چۆن بۆ کۆچی مام جەلال کەسەری خویان دەربڕیوە.

شایانی باسە کە بە هەزاران کەس لە خەڵکی کوردی تاراوگە لە سوێد لە کۆری ماتەمینی مام جەلال بەشدار بوون. لە ئەو پیوەندییەدا پەیامی کومیتەی گشتی کە بە بۆنەی کۆچی مام جەلالەوە ئامادە کرا بوو  نێردرایە خزمەت هاوڕییانی بەڕیوەبەری کەرتی ڕێکخستنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، بە هۆی زۆری بەشداربووان پەیامی هیچ حیزب و ڕێکخراویکی سیاسی نەخوێندرایەوە.

تێبينيى
ئامادەکردن...