ڕێوڕه‌سمی هاوسۆزی و هاوخه‌می ده‌ربرین له‌ نوێنه‌اریه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانـ ستۆکهۆڵم

ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 6 ـ 10 ـ 2017 کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حدکا له‌ وڵاتی سوید، حه‌مید ته‌یموری به‌شداری له‌ هاوسۆزی و هاوخه‌می ده‌ربڕین بۆ مام جه‌لال سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و سه‌ره‌ک کۆماری پێشووی عێراق، که‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ستۆکهۆڵمی پێته‌خت پێک هێنرابوو، کرد. له‌و هاوخه‌می ده‌ربڕینه‌دا زۆربه‌ی نوێنه‌ری حیزبه‌ کورد و کوردستانیه‌کان و که‌سایه‌تی سویدی و نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کان به‌شدار بوون و له‌و ناوه‌نده‌دا زۆربه‌ی نوێنه‌ره‌کان له‌ ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری هاوسۆزی خۆیان تۆمار و به‌ چه‌ند رسته‌یه‌ک ده‌رده‌بڕی.

نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حدکاش ویرای نووسینی یاده‌وه‌ری و هاوخه‌می ده‌ربڕین، سه‌ره‌خۆشی خۆی و کومیته‌ی حیزب و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی گه‌یانده‌ نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم و هاوڕێیانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و سه‌رساخی بۆ گه‌لی کورد و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی داواکرد و وتی که‌ ڕێگه‌ی مام جه‌لال درێژه‌ی ده‌بێ.

تێبينيى
ئامادەکردن...