وەرگێڕانی هەڵەی وتەکانی دۆناڵد ترامپ لەلایەن هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم

کوردستان میدیا: هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم لە کاتی وتارەکەی دۆناڵد ترامپ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڕەشە و قسەکانی دژی ڕێژیمی ئێرانیان بە هەڵە وەرگێڕان کرد.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم بە نزیکەی یەک لەسەر سێی هەڕەشەکانی ترامپیان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران لابردووە و باقی قسەکانی ترامپیان بە بەرژەوەندی خۆیان وەرگێڕان کردووە.

کاتێک ترامپ وتبووی” کاتی هاتووە وڵاتانی جیهان لەگەڵ حکومەتێکی نەترسی دیکە بەرەو ڕوو بن” هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم بەم شێوە وەرگێڕانیان کردبوو: “ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دیکەش کێشەمان هەیە”.

قسەی ترامپیان لە بارەی ئابووری ئێران کە وتبووی: “ئەم ڕێژیمە وڵاتێکی دەوڵەمەند لەگەڵ پێشینەی مێژوو و فەرهەنگی دەوڵەمەندی بۆ وڵاتێکی پەراوێز خراو لە بواری ئابووری گۆڕیوە” گۆڕیبوویان بۆ: بە لێكدانەوەی ئێمە خەڵکی دەتوانێت ژیانێکی باشتریان هەبێت”.

ترامپ لەبەشێکی تردا وتبووی: “ڕێژیمی ئێران لە دوای هێزی گەورەی سەربازی ئامریکا لە خەڵکەکەی خۆی ئەترسێت” گۆڕدرابوو بۆ ” هێزی سەربازی ئامریکا بەهێزە، خەڵکی ئێرانیش بەهێزە”.

دۆناڵد ترامپ وتبووی: “ڕێژیمی ئێران پێگەیشتنیان بە ئینتەرنێت مەحدود کردووە، مەهوارەکانیان لە کارخستووە تەقە لە خوێندکارانی ناڕازی و ریفۆرم خوازەکان دەخاتە زیندان”، هەوڵدەرییەکانی ڕێژیم ئەم وتەیان بۆ: “زۆرێک ڕووداو لە ئێران ڕوو دەدات کە بە ڕای ئێمە جێگەی پەسەند کردن نییە”.

رێژیمی ئێران بە بەردەوامی ڕاستییەکانی لە خەڵك شاردووەتەو بە هەموو شێوەیەک هەوڵی فریو دانی خەڵکی داوە و لە هەموو ڕێگەکان بۆ ئەم کارە کەڵك وەردەگرێت.

تێبينيى
ئامادەکردن...