سمینارێک له‌ پارله‌مانی سوید له‌سه‌ر رێفراندۆمی باشووری کوردستان

ڕێکه‌وتی 19ـ 9 ـ 2017 له‌ پارله‌مانی سوید سمینارێک که‌ به‌ شێوه‌ی پانێل و له‌ دوو به‌شدا و له‌ لایه‌ن فیدراسێۆنی کۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان له‌ سوید و به‌ هاوکاری نێت وۆرکی کورد  ـ سوید ریک خرابوو، به‌ڕێوه‌ چوو. ئه‌م سمیناره‌ له‌ کاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد و کاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ کۆتایی به‌ کاره‌کانی هێنا.  نوێنه‌ری پیوه‌ندیه‌کانی حیزب له‌ وڵاتی سوێد حه‌مید ته‌یموری به‌شداری ئه‌م سمیناره‌ بوون.

سه‌ره‌تا سمیناره‌که‌ له‌ لایه‌ن خاتوو رۆزا گوێزلوو هێدین که‌ به‌رپرسی نێت وۆرکی کورد ـ سویدییه‌ و پارله‌مانتاره‌ و به‌ ره‌گه‌ز کورد به‌خێر هاتنی مێوانه‌کانی کرد و کورته‌یه‌کیش له‌ سه‌ر مافی چاره‌نووسی گه‌لی کورد و ئینجا باسی رێفراندۆمی باشووری کوردستانی هێنایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌. پاشان به‌رێز کیا ئیزۆل پاش به‌خێرهاتنی میوانه‌کان باسی سمیناره‌که‌ی کرد و باسێکی کورتی له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی وڵاتانی زلهێز و ئۆرووپا و ناوچه‌که‌ کرد که‌ هه‌ر یه‌که‌و بۆچوونی جیاواز باس ده‌که‌ن و پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناکه‌ن و ئه‌مه‌ش دژی ئه‌و به‌نده‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ که‌ باسی سه‌ربه‌ستی بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان ده‌کا. ناوبراو وتی هه‌رچه‌ند ئه‌مانه‌ به‌ دوای قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وێڵن و کورد ده‌بێ چاره‌نووسی خۆی بۆخۆیی دیاری بکا. پاش وته‌کانی به‌ڕێز ئیزۆل، به‌ریز فرێدریک مالم پارله‌مانتار و دۆستی گه‌لی کورد جارێکی تر به‌خێرهاتنی میوانانی کرد و پشتگیری خۆی و حیزبه‌که‌ی بۆ رێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دووپات کرده‌وه‌.

پاشان پانێلی یه‌که‌م به‌م جۆره‌ به‌ڕێوه‌ چوو که‌ پێکهاتبوون له‌ به‌ڕێزان:

  1. خالید ساڵه‌ح ڕاوێژکاری تایبه‌تی به‌ڕێز نێچیروان بارزانی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
  2. فرێدریک مالم نوێنه‌ری پارتی لیبراڵ و چالاک له‌ رێکخراوت نێت وۆرکی کورد ـ سویدی
  3. مارتین شووری Martin Schori به‌رپرسی به‌شی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ئافتوون بلادێت Aftonbladet))
  4. لاوێن رێدار پارله‌مێنتار له‌ سه‌ر لیستی سوسیال دێموکرات و به‌ ره‌گه‌ز کورد

 

به‌رێز خالید ساڵه‌ح کۆمه‌ڵێک باسی رێفراندۆمی کرد که‌ گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی که‌ بریار له‌ سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدا و بۆ قسه‌کانیشی کۆمه‌ڵێک فاکتای هێنایه‌وه‌ وه‌ک زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان که‌ هه‌رگیز رێفراندۆمیشیان بۆ نه‌کردووه‌. یان باسی ئه‌و پاراگرافانه‌ی کرد له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان باسی مافی گه‌لانه‌ که‌ سه‌ربه‌ست بژین و هتد… به‌ کورتی به‌ڕێزیان ئیشاره‌ی به‌ پاراگرافی 110 کرد که‌ له‌م پاراگرافه‌دا هاتووه‌ گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی بڕیار له‌ سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدا که‌ هه‌ر کاتێ ویستی و ئه‌م پاراگرافه‌ش نوێنه‌ری وڵاتانی زلهێز و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش واژۆیان کردووه‌. ناوبراو وتی که‌ ئێستا چاو له‌و پاراگرافه‌ ده‌که‌ن به‌ هه‌ر نرخێک بێ ده‌یانه‌وێ ئه‌و مافه‌ له‌ گه‌لی کورد وه‌ر بگرنه‌وه‌ جا چ له‌ رێگای زۆر یان به‌هانه‌ هێنانه‌وه‌ یان هێز بێ، به‌ڵام کورد هیچکات ته‌سلیمی ئه‌م زلهێزانه‌ و به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نابێته‌وه‌ و له‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی خۆمان شێلگیرترین، به‌ وته‌ی ناوبراو.

 

به‌ریز فرێدریک مالمیش بۆ چوونی خۆی و حیزبه‌که‌ی به‌ هێندێ ورده‌کاریه‌وه‌ باس کرد و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاگه‌یاند و وتی ئه‌م رێفراندۆمه‌ ده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌کی دیموکراسی و له‌ به‌رچاوگرتنی که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌کانی تری به‌ڕێوه‌ بچێ. ناوبراو وتی له‌م کاتو ساته‌دا سیاسه‌تی ئامریکا جارێ ناڕوونه‌ و له‌ داهاتووشدا نازانین چی ڕووده‌دا، هه‌رچه‌ند ناوبراو وتی نه‌هه‌ر سیاسه‌تی ئامریکا به‌رانبه‌ر کورد و عێراق ناروونه‌ به‌ڵکو به‌رانبه‌ر ئۆرووپاش ناروونه‌ و ئه‌وه‌سا ده‌بینین له‌ ده‌ریای باڵتیک له‌ داهاتوودا چی ڕووده‌دا دیار نیه‌.

مارتین شووری باسێکی کورتی ناوچه‌که‌ کرد و باسی گشتپرسی له‌ باشووری کوردستان هێنه‌یه‌ به‌ر باس. ناوبراو ئیشاره‌ی به‌ سیاسه‌تی کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی ترامپ کرد و وتی هێشتا به‌ ڕوونی نازانین ئامریکا هه‌ڵوێستی چی ده‌بێ هه‌ر بۆیه‌ ئامریکا به‌ دوو دڵیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م پرسه‌و له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ی که‌ ڕوونه‌ ده‌بێ داعش له‌ ناوچه‌که‌ نه‌مێنی و عێراق سه‌قامگیر بێ، به‌ڵام له‌ داهاتوو دا چی رووده‌دا دیار نیه‌.

لاوێن ریداری پارله‌مانتار باسی گشتپرسی هێنایه‌ به‌ر باس و تی که‌ ئه‌م پرسه‌ پرسێکی یاساییه‌ و کورد ده‌مێکه‌ خه‌بات ده‌که‌ن و ده‌بێ به‌ مافی چاره‌ نووسی خۆی بگا، ناوبراو هه‌ر وه‌ک سیاسه‌تی سوسیال دیموکرات کۆمه‌ڵێک شتی هێنایه‌ به‌رباس وه‌ک پرۆسه‌ی دیموکراتی و له‌به‌ر چاوگرتنی که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌کان و ئازادی مه‌زهه‌ب هتد…که‌ گشتپرسی نه‌بێته‌ فاکته‌رێک له‌و بواره‌دا.

به‌ریز خالید ساڵه‌ح وتی له‌ ده‌ستووری عێراق دا نووسراوه‌ که‌ کورد مافی خۆیه‌تی هه‌ر کاتێک بیه‌وێ له‌ عێراق جیا ده‌بێته‌وه‌و سه‌ربه‌ خۆیی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌مه‌ش شتێک نیه‌ که‌ پێکهاته‌ی عیراقیه‌کان که‌ ئیستا دژی سه‌ربه‌خۆیین نه‌فی بکه‌ن. ناوبراو وتی ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وێ ئه‌و مافه‌ یاساییه‌ی که‌ له‌ ده‌ستووردا چه‌سپاوه‌ به‌ هێز یان به‌ کۆمه‌ڵ به‌ شێوه‌ی یاسایی له‌ کوردی زه‌فت بکه‌نه‌وه‌و کوردیش جارێکی تر ئه‌مه‌ قه‌بووڵ ناکاته‌وه‌. مه‌سه‌له‌ی داعش و ناسه‌قامگیری عێراق هه‌مووی به‌هانه‌یه‌ و کوردیش جارێکی تر مل بۆ ئه‌م داوا نایاساییانه‌ دانانه‌وێ.

به‌ڕیز مالم باسی کیشه‌ی تورکیه‌ی کرد دژ به‌ کورد و ده‌یانگوت له‌ تورکیه‌دا کورد بوونی نیه‌ به‌ڵام دوای وتیان کوردی کێوێ، که‌م که‌م هاتنه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ دانیان به‌ زمان و کولتور کوری دا نا ئنجا سه‌رئه‌نجام وتیان کور هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ باشوور کوردستان وئێستاش ده‌بینین که‌ ئه‌مانه‌ وه‌ک ده‌وڵه‌ت مامڵه‌ له‌گه‌ڵ کورد ده‌که‌ن. ئه‌مانه‌ هه‌موو پرۆسه‌یه‌ و به‌ پێی ئه‌م پرۆسانه‌ واقه‌عیه‌تیس ده‌رده‌که‌وێ. دیاره‌ به‌ ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کن، جاری ئاکامه‌که‌ی دیار نیه‌، به‌ڵام کورد مافی سه‌ربه‌ خۆیی هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێ  وه‌ک نه‌ته‌وه‌که‌نی تری جیهان بژین، چوونکه‌ له‌و پیناوه‌دا خه‌باتێکی سه‌ختیان دژ به‌ وڵاتانی داگیرکه‌ر کردووه‌. یان به‌ڕێزیان ئیشاره‌ی به‌ فه‌له‌ستین کرد که‌ وه‌ک سوید و سوسیال دیموکرات دان به‌ مافی فه‌له‌ستیندا ده‌نێن و که‌سیش باسی ناسه‌قامگیری ناکا له‌ فه‌له‌ستین و وه‌زه‌که‌ش له‌ فه‌له‌ستین ده‌زانین چۆنه‌، به‌ڵام بۆ پرسی کورد هه‌موو لایه‌ک باسی سه‌قامگیری ده‌که‌ن و دنیاش ده‌زانی ته‌نیا کوردستانه‌ له‌ سه‌قامگیریدا ده‌ژی به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق دا.

 

له‌ به‌شی دووهه‌می پانێله‌که‌دا:

به‌ڕێز خالید ساڵه‌ح باسێکی کورتی له‌ سه‌ر گشتپرسی له‌ کوردستان دا هێنایه‌ به‌ر باس که‌ چۆن پێهاته‌ی عه‌ره‌ب له‌ به‌غداد ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌گێڕی بکه‌ن. ئه‌مانه‌ی که‌ له‌ به‌غداد ده‌سڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌م کاته‌دا وه‌ها ره‌فتار ده‌که‌ن و بڕیاراتی سه‌یر دژی کورد په‌سه‌ند ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هێزیان هه‌بێ و ده‌سڵاتی ته‌واویان هه‌بێ ئه‌وه‌ ده‌چنه‌وه‌ بارودۆخی سه‌رده‌می کۆن که‌ چۆن مامڵه‌یان له‌گه‌ڵ کورد کردووه‌. بۆ نموونه‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ پێی ده‌ستووری عێراق نایاساییه‌ و له‌ ده‌ستوور هاتووه‌ هه‌ر هیزێکی سه‌ربازی و میلیشیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق پیک بێ نایاساییه‌، به‌ڵام به‌ دوو کاتژمێر له‌ پارله‌مان دا کردیانه‌ یاسایی و ئێمه‌ی کورد هیچ ڕه‌خنه‌مان نه‌گرت له‌و‌ بڕیاره‌دا. یان نموونه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاڵایه‌ به‌ سه‌وزو سوور و ڕه‌شه‌وه‌ که‌ هه‌مووی یا حسین و شتی له‌و جۆرانه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه‌ ئێمه‌ باسیشمان نه‌کردووه‌ و بۆ ئه‌وان ئازاده‌ که‌ چی له‌ سه‌ر ئاڵای کوردستان که‌ له‌ که‌رکوک هه‌ڵ کرا ئه‌ویش به‌ شێوه‌ی یاسایی، ئه‌وانه‌ی به‌غدا ئاگریان گرت و په‌یتا په‌یتا دژی پارێزگای که‌رکوک بڕیار ده‌ر ده‌که‌ن. یان لافیته‌ی سووریان به‌ستووه‌ به‌ سه‌ریانه‌وه‌و له‌سه‌ری نووسروه‌ “الله‌ و اکبر”  ئێمه‌ هه‌ر باسمان نه‌کردووه‌ که‌ چی ئه‌وان له‌ دادگای به‌رزی عێراق که‌ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشی نیه‌ دژی پارێزگای که‌رکوک و ئه‌وانی تر سکاڵا به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ ده‌ریان بکه‌ن. ئه‌مانه‌ ئه‌و کێشانه‌ن که‌ ده‌وله‌تی شه‌راکه‌ت کۆتایی هاتووه‌و ئه‌مانه‌ هه‌مووی نموونه‌ی شووینی عه‌ره‌ب ده‌ڕه‌سێنێ و جارێکی تر کورد ئه‌مانه‌ قه‌بوول ناکا. ئه‌و بریاراته‌ ته‌نیا له‌ به‌غدا و له‌سه‌ر وه‌ره‌ق ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ که‌سیش گوێ ناداته‌ ئه‌و جۆره‌ بڕیاره‌ نایاساییانه‌. پاش به‌رێز ساڵه‌ح نۆره‌ی نوێنه‌ری حیزبه‌ سویدییه‌کان که‌ نوینه‌ریان له‌ پارله‌مانی سوید هه‌یه‌ له‌ سه‌ر گشتپرسی کوردستان بۆچوونی حیزبه‌کانیان خسته‌ به‌رده‌م ئاماده‌ بوان. نوێنه‌ری ئه‌م حیزبانه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ بوون:

 

  1. ئاندرس ئۆێستبێری Anders Östberg نوێنه‌ری سوسیال دیموکرات و حیزبی ده‌سڵاتدار له‌ سوید.
  2. بیرگیتا ئۆڵسون Birgitta Ohlsson نوێنه‌ری حیزبی لیبراڵ
  3. یاسمین نیلسون Jasmine Nilsson نوێنه‌ری حیزبی چه‌پ
  4. مارگارێتا سێدرفێڵت Margareta Cederfeldt نوێنه‌ری حیزبی مودرات (محافزه‌کار)
  5. سووفی دام Sofie Dahm نوێنه‌ری حیزبی کریس دیموکرات
  6. جه‌بار ئه‌مین Jabar Amin نوێنه‌ری حیزبی ژینگه‌ (سه‌وز)

 

 

نوێنه‌ری سه‌رجه‌م ئه‌م حیزبانه‌ پاڵپشتی خۆیان بۆ گشتپرسی کوردستان ده‌ربڕی و وتیان که‌ کوردستان و گه‌لی کورد مافی خۆیانه‌ که‌ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ. به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌و تێبینی خۆی هه‌بوو بۆ نمووونه‌ سوسیال دیموکراته‌کان ده‌یانوت که‌ نیگرانی ناسه‌قامگیرین له‌ عێراق دا و ڕه‌نگه‌ کێشه‌که‌ گه‌وره‌ ببێ و وڵاتانی ناوچه‌که‌ کێشه‌ درووست بکه‌ن. نوێنه‌ره‌کانی تری بۆ نموونه‌ تێکڕا باسی پرۆسه‌ی دیموکراسیان ده‌کرد که‌ ده‌بێ گشتپرسی دیموکراتیانه‌ ئه‌نجام بدرێ و که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌کانی تری وه‌ک کریستنا و ئاشوری هتد مافیان هه‌بێ مه‌زهه‌به‌ جیاکانیش له‌به‌ر چاو بگرن و ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌وڵه‌تێکی دیمکرات و فیدراڵ بێ بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کان له‌ کوردستان دا. یان ده‌یان وت دیالۆگ له‌ نێوان به‌غدا و کوردستان هه‌بێ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی، چوونکه‌ ئه‌م پرسه‌ پرسێکی حه‌ساسه‌ و ئاکامه‌که‌ی ناڕوونه‌ له‌ داهاتوودا، هیوادارن ئاکامه‌که‌ی پۆسیتیڤ بێ بۆ هه‌موو لایه‌ک. یان ده‌یان وت ترسیان له‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌ که‌ ژنان و منداڵان و پیران و په‌ک که‌وتوان ده‌بنه‌ قوربانی ئه‌و شه‌ڕه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌و بواره‌دا نیگرانن.

به‌ کورتی هه‌موو نوێنه‌ره‌کان پشیوانی ده‌وڵه‌تێکی کوردستانیان ده‌کرد و هیوایان خواست که‌ گشتپرسی بێ کێشه‌ سه‌ربگری و به‌رێوه‌ بچێ له‌ ڕێگای دیالۆگ کێشه‌که‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ر بکری.

 

تێبينيى
ئامادەکردن...