بانگەوازی بەشی تەشکیلاتی کومیتەی حیزب دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد

بۆ هەموو ئەندامان،لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد.
هیوامان شادی و تەندروستیتانە.
هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن بەرە بەرە لە وادەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ،بەشێک لە نیشتیمانی داگیرکراومان نزیک دەبینەوە کە هێز و لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان ڕۆژی ٢٥ی سپتامبریان بۆ ئەو مەبەستە دیاری کردوە.
بۆ پشگیری کردن لەو بڕیارەی خۆشکان و برایانمان لە باشووری کوردستان و بۆ نێشاندانی ئیرادەی بەهێزی گەلی کورد، کوردانی هەموو بەشەکانی کوردستان کە نیشتەجێی ولاتی سۆئدن ڕۆژی شەممە ١٦ی سپتامبر لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم پێتەختی وڵاتی سۆئێد کۆدەبنەوە و دەنگی ئازادی خوازی و پشتیوانی خویان بۆ ئەنجام دانی ڕیفراندووم و سەربەخۆیی بەرز دەکەنەوە، بەو بۆنەوە داوا لە هەموو ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبە تێکۆشەرکەمان، حیزبی دامەزرێنەری یەکەمین کۆماری دێموكراتیکی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دەکەین کە چالاکانە لە ئەو کەرنەڤاڵەبەشداری بکەن و ویست و خواستی ئازادی خوازی گەلی بندەست وماف پێشێلکراوی کورد ڕەساتر نیشان بدەن.
لەو پێوەندیە دا داوا لە هەموو ئەندامان و لایەنگران و دۆستامان دەکەین کە لە هێنانی ئارمی و هێمای حیزبی خۆ ببوێرن و تەنها ئالای پێرۆزی کۆردستان هەڵبگرن.
بۆ پێشەوە بەرەو تێکدانی سنوورە دەستکردەکان.
بژی یەکێتی ڕیزەکانی گەلی کورد.
بـــــــــژی کورد، بـــــــــــژی کوردستان.
بەشی تەشکیلاتی کومیتەی سوێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
تێبينيى
ئامادەکردن...