ڕێژیم هێزی نیزامی ڕەوانەی شاری بۆکان کرد

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە ترسی بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان هێزی نیزامی ڕەوانەی شارەکانی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۷ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی بۆ سەرکوتی خەڵکی بۆكان لە ئەگەری دەربڕینی ناڕەزایەتی هێزی تایبەتیان ڕەوانەی ئەو شارە کرد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە باسی لەوە کرد، دەستەیەکی زۆر ماشینی کۆک و پۆشتەی ڕێژیم کە بە شیشەی دودی و تۆڕی پەنجەرە قایم کرابوون و کەرەستەی ئاوپاشی بۆ هاویشتنی گازی فرمێسک ڕێژیان لەسەر دابەسرابوو، ڕەوانەی شاری بۆکان کران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو هێزەی ڕێژیم کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی له جاددەی میاندواو ـ بۆکان بەرەو بۆکان ڕەوانە کراون.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئێران لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان درێژە بە ڕەوتی میلیتاریزەکردنی کوردستان دەدات.

تێبينيى
ئامادەکردن...