ئێران لە ناو نەخۆشییە دەروونیەکاندا ون بووە

کوردستان میدیا: گوێ نەدانی حکوومەت بە پێویستییە جەستەیی و ڕۆحیەکانی هاووڵاتیان و بەکارهێنانی سامان و داهاتەکانی ئەم وڵاتە بۆ کارە دژە مرۆییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ کۆمەڵگای ئێران لە فەوتان نزیک دەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، حەسەن فەلاح‌پوور، دەرونناس و ئەندامی ئەنجومەنی زانستی دەروونناسانی ئێران وتوویەتی: بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی تەندروستی بوونی نەخۆشییە دەروونییەکان لە نێوان خەڵکانی ١٥ تا ٦٥ ساڵ بێ لەبەرچاو گرتنی کێشە کەسییەکان ٢٤ لەسەدە.

بەپێی ئەم لێکۆڵینەوانی زیاتر لە ٣٥ لەسەدی خەڵکی ئێران بە شێوەیەک لە شێوەکان لەگەڵ کێشەیەکی دەرونی ڕووبەڕوون و ئەم کێشە دەروونییانە کاریگەری لەسەر ژیانی ئاسایی ئەم کەسانە هەیە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە درێژای مێژووی خۆی لە بڵاو بوونەوەی ئامارە ڕاست و دروستەکان خۆی بواردووە، ئەمە لە ڕاستای ئاماری نەخۆشی و کێشە دەروونییەکان زیاتر بووە و ڕێژیم بە چاوێکی ئەمنییەتی سەیری دەکات. عەباسعەلی ئەڵاهیاری لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاو نەکردنەوەی ئامارێکی ڕاست و دروستی بوونی کێشە و نەخۆشییە دەروونییەکان لە لایەن ڕێکخراوی نیزامی دەروونناسی بە ئاژانسی هەواڵدەریی ئیلنای وتبوو: بەداخەوە لە بارودۆخی دەروونی کۆمەڵگا و نەخۆشانی دەروونی سەرچاوەیەکی ڕاست و وردمان لەبەر دەستدا نییە و ئەو ئامارانەش کە بڵاو دەکرێنەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی میتدۆلۆژیی زانستی و ورد نەبووە، بەڵام ئاگادارین کە بارودۆخی دەرونی کۆمەڵگای ئێران باش نییە.

بەپێی دواین لێکۆڵینەوە زانستییەکان بەستێنی کۆمەڵایەتی هۆکاری سەرەکی دروست بوونی کێشە و نەخۆشییە دەرونیەکان لە کۆمەڵگا و بڵاو بوونەوەیانە. هادی موعتەمەدی خەسارناسی کۆمەڵایەتی ماوەیەک پێش ڕایگەیاند بوو کە کێشە و نەخۆشییەکانی مێشک و دەروون پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتییەکان هەیە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی لە لایەن ناوەندی حکوومەتی، خەمۆکی، ئێسترێس و توندوتیژی لە پلەی یەکەم تا سێیەمی کێشە دەروونییەکان لە ئێران دان.

تێبينيى
ئامادەکردن...