لە شاری کاڵماری سوێد یادی ٧٢ سالەی حیزب بەرز ڕاگیرا

کاتژمێر 5ی سەرلە ئێوارەی رۆژی یەکشەم بەرانبەر بە 2017-08-27، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کالمار، کۆبوونەوەیەکی بەرینی بە بۆنەی تێپيەرینی حەفتاودوساڵ بەسەر دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا پێکهێنا، کە لە مێژووی نەتەوەی کورددا بە یەکەمین هێزی سیاسیی نەتەوەییی خاوەن بەرنامە و ئامانجی پێشکەوتوو و دیموکرات دەژمێردرێت.

پاش خوێندنی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، لە لایەن بەرپرسی کومیتەی حدکا جەلال ئەلیاسییەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووان، میوان و لایەنە سیاسییەکان کرا، و بە کورتی تیشک خرایە سەر ٢٥ی گەلاوێژ وەک نوختە وەرچەرخانێکی سیاسی, و هەروەها گرنگیی ئەم رووداوە بە سەر بزاڤی نەەتەوەییەوە.

باسوخواسەکانی ئەم کۆبوونەوەیە لە فۆرمی پانێلدا و بە بەشداریی ناسر ئاشرەفی ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لێزگین ئیسماعیل نوێنەری پارتی یەکیەتیی دیموکراتیکی کوردسستان/سوریا، خاتوو ڕۆنیا چالاکی سیاسی و دوکتۆر بەرزوو ئەلیاسی مامۆستای زانستە کۆمەلایەتی و سیاسییەکانەوە پێشکەش کران. هەریەک لەم قسەکەرانە لەسەر گرنگی رووداوی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کاریگەریی و شوێندانەریی ئامانج و دروشمەکانی ئەم حیزبە لەسەر بزاڤی سیاسی/نەتەوەیی پارچەکانی دیکەی کوردستان دووان.

بڕگەی کۆتایی پانێلەکە تەرخان کرا بۆ باسکردن لەسەر گشتپرسی و گرنگی ئەم رووداوە لەسەر داهاتووی گەلی کورد و ئەو ئەگەرانەی کە بەم پرۆسەیەوە پێوەندیدارن. لەم برگەیەدا بەشدارانی کۆبوونەوەکە پرسیار و سەرنجەکانیان خستەروو. کۆبوونەوەکە کاتژمێر 7ی شەو کۆتایی هات.

 

تێبينيى
ئامادەکردن...